دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و زانکۆی قەیوان یاداشتنامە ئیمزادەکەن
کوردستان 02:35 PM - 2023-10-16
PUKMEDIA
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و زانکۆی قەیوان
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی (PJTF) و زانکۆی قەیوان یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن ئیمزا دەکەن.
رۆژی دووشەممە رێکەوتی ١٦/١٠/٢٠٢٣ باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ بەڕێز پ. ی. د. ئیسماعیل عەبدولڕەحمان، سەرۆکی زانکۆی قەیوانی نێودەوڵەتی ئیمزا کرد.
لە كۆبوونەوەیەكەدا باڵیۆز د. محەمەد سابیر، لەبارەی ئامانجی ئیمزاکردنی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ زانکۆی قەیوانی نێودەوڵەتی وتی: " کارکردنی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی لە دیدگەی سەرۆک مام جەلالەوە سەرچاوەی گرتووە و دەیانەوێت رۆڵێکی بوونیادنەرانە لە ئاستی کۆمەڵگە بگێڕن، ئەم لێکتێگەیشتنە خزمەتگوزارییە پێویستییەکانی نێوان هەردوولا بە تایبەت لەبواری رۆشنبیری، توێژینەوە، ژینگە، کەلتووری، زانستی، گەشەی مرۆیی و ئاڵوگۆڕی زانیاری پڕدەکاتەوە".
بەڕێز پ. ی. د. ئیسماعیل عەبدولڕەحمان بەناوی خۆی و ئەنجومەنی زانكۆوه بەخێرهاتنی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی کرد و رایگەیاند؛ "لە چوارچێوەی ئەم لێکتێگەیشتنەوە گرنگی بەبواری ئەکادیمی، توێژینەوە دەدرێت و دەبێتە هۆکاری زیاتری پشتیوانی ناوەندە زانستییەکان و دابینکردنی دەرفەتی کار".
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی وتیشی: "ئەم لێکتێگەیشتنە بۆ پەرەپێدانی هاوبەشی ستراتیجییە لەنێوان دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و زانکۆی قەیوانی نێودەوڵەتی، هەروەها پشتگیریکردن لە پەرەپێدانی پرۆژەی هاوبەش لەبوارە هاوبەشەکاندا".
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی باسی لەوەش کرد: " ئەم لێکتێگەیشتنە ئەزموون و پڕکردنەوەی کەلێنەکانە، لە ئاییندەیەکی نزیکدا بە هاوبەشی هەردوولا دەکەوێتە بواری جێبەجێ کردنەوە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

