یۆنامی پیرۆزبایی سەرکەوتنی کۆنگرە لە یەکێتی دەکات
ی ن ک 07:43 PM - 2023-10-16
PUKMEDIA
یونامی پیرۆزبایی لەیەکێتی دەکات
رۆژی ١٦/١٠/٢٠٢٣ سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لە هەولێر لەسەر بانگهێشتی بەرێز ریكاردۆ رۆدریگێز بەرپرسی نووسینگەی(یونامی) لە هەرێمی کوردستان سەردانی نوسینگەکەی کرد و لەلایەن بەرپرسی نوسینگە و موتسی مونیارادزی و عەزیز بەرزنجی راوێژكارانی سیاسی لە نوسینگەی نەتەوەیەكگرتووەكان لە هەرێم پێشوازیکرا.
لە دیدارێکدا بارودۆخی سیاسی ، عێراق و هەرێمی کوردستان و دوا پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە بەگشتی ، گفتوگۆی لەبارەوەکرا، بەتایبەتی دەرەنجامی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ خسینەروو .
سەرەتا ریکاردۆ رۆدریگز بەرپرسی نووسینگەی (یونامی) لە هەولێر پیرۆزبایی سەرکەوتنی پێنجەمین کۆنگرەی لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد.
سەعدی ئەحمەد پیرە تەئکیدی کردەوە لەسەر خاڵە جەوهەرییەکانی پێویستی ئەمرۆی ژیانی حزبی و ئامانجە ستراتیجی و خزمەتگوزارییەکانی بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان ، لەوانە کارکردن بەبەرنامە و پلانی نوێ بۆ بەڕێوەچوونی ئۆڕگانەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە سوود وەرگرتن لە بیر و ئایدیای نوێ بۆ زیاتر دەوڵەمەندکردنی بەرنامە و ئامانجە ستراتیجییەکانی داهاتووی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ،هەروەها کارکردن بۆ نوێکردنەوەی جەستە و خوێنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەسوود وەرگرتن لە تواناکانی گەنجان و هێنانە پێشەوەیان لە ئۆرگان و پۆستە جیاوازەکان ، هەروەها کۆنگرە جەختی لەسەر پاراستن و یەکڕیزی و تەبایی و یەک هەڵوێستی هێز و لایەنە سیاسیەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە ، هەروەک لە وتەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و وتاری میوانە جیاوازەکانی کۆنگرە بەروونی ئاماژەی پێکرا .
لایەنێکی تری گفتوگۆکانی نێو کۆنگرە جەختکردنەوەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بوو لەسەر پارێزگاریکردن لە گۆڕانکارییەکانی کەش و هەوا و چۆنیەتی رێگریکردن لەسەر ئاسەوارە ژینگەییەکانی ئەم گۆڕانکارییانە و بەتایبەتیش دروستکردنی بەنداوی زیاتر بۆ دروستکردنی هاوسەنگی سامانی ئاو لە عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە .
هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە وتیشی: یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە دوای کۆنگرەی وێڕای هەڵسەنگاندن و ستایشکردنی کارو وبەرنامەکانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی داوا لە ئاژانسە جیاوازەکانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکات کە کارو بەرنامە و هەوڵەکانیان لە هاوکاری سەرپێیەوە بگۆڕن بۆ هاوکاری ستراتیژی پێشکەوتن بە ئامانجی بووژانەوەی زیاتری ژێرخانی ئابووری و مرۆیی هەرێمی کوردستان ورەخساندنی هەلی کاری زیاتر بۆ گەنجان و چین و توێژە جیاجیاکان .
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

