سەرۆک کۆمار چاوی بە هاوتا ئیتاڵییەکەی دەکەوێت
عیراق 03:04 PM - 2023-10-17
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار
سەرۆک کۆماری عیراق و سەرۆک کۆماری ئیتاڵیا
سەرۆک کۆمار د.لەتیف جەمال رەشید، ئەمڕۆ سێشەممە 17-10-2023، لە کۆشکی سەرۆکایەتی لە رۆما، چاویکەوت بە سەرۆک کۆماری ئیتالیا، سێرجیۆ ماترێلا.
لە میانی دیدارەکەدا پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات و کۆمەڵێک دۆسیەی جێ بایەخی هەردولا تاوتوێ کران، هەروەک سەرۆک جەختی لە بەهێزی پەیوەندییەکانی نێوان عیراق و ئیتالیا کردەوە، لەگەڵ پەرۆشی فراوانکردنی هاریکاری نێوانیان شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردو گەلی دۆست بکەن.
هەروەها سەرۆک کۆمار، باسی گرنگی یەک هەڵوێستی نێودەوڵەتی کردەوە بۆ بەرنگاربونەوەی مەترسیەکانی گۆڕانکاری ئاوهەوا و بەبیابانبوون و وشکەساڵی و کارکردنی هاوبەش بۆ دۆزینەوەی ریگاچارەی گونجاو بۆ قەیرانی ئاو کە رووبەڕوی جیهان بوەتەوە و عیراقیش یەکێکە لەو وڵاتانەی دوچاری کەم ئاوی هاتوە و کاریگەری لەسەر ژیانی زۆربەی عیراقییەکان کردوە.
سەروک کۆمار هیوای خواست کە بگەن بە لێکتێگەیشتن لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بە مەبەستی زامنکردنی پشکی دادپەروەرانەی ئاو کە بەشی پێداویستیەکانی ئاودێری وخواردنەوە بکات، دوپاتیشی لەوە کردوە کە حکومەتی عیراق پلانێکی داڕشتوە بۆ باشترکردنی سیستمی بەڕیوبردن و کەمکردنەوەی بەفیڕۆدانی ئاو.
هەروەها باس لەدواین پێشهاتەکانی فەلەستین کرا، سەرۆک کۆمار هەڵوێستی نەگۆڕی عیراقی لە پشتیوانیکردن دۆزی فەلەستین دوپات کردەوە و سەرکۆنەی پێشێلکارییەکانی دژی گەلی فەلەستینی کردو دوپاتی لە مافی فەلەستینییەکان کرد لە دامەزراندنی دەوڵەتەکەیان لە کەشێکی ئاشتی و ئاسایشدا.
لای خۆیەوە سەرۆکی ئیتالیا ئاماژەی بە پێویستی پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و فراوانکردنی ئاسۆی هاریکاری لە ئاستە جیاجیاکاندا کرد بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بکات.
هاوکات سەرۆک ماترێلا هەڵوێستی وڵاتەکەی دوپات کردەوە لە پشتیوانیکردنی عیراق بەتایبەتی لە چەسپاندن و پتەوکردنی ئاسایش و سەقامگیری وڵات و ستایشی رۆڵی جەمسەری عیراقی کرد لە نزیککردنەوەی دیدگەی نێوان وڵاتانی ناوچەکە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

