سەرۆکی نوێنەران پشتیوانی دابینکردنی نەوت بۆ هەرێم دەکات
کوردستان 09:47 PM - 2023-10-18
PUKMEDIA
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و د.بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پاڵپشتی داوای پەرلەمانتارێكی یەكێتی دەكات بۆ دابینكردنی نەوتی سپی بۆ هاووڵاتیانی هەرێم بەو نرخەی كە بۆ پارێزگاكانی عیراق دابین دەكرێت كە 150 دینارە بۆ لیترێك واتە (بەرمیلی 30 هەزار دینار).
د.بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە پشكی فراكسیۆنی یەكێتی لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگەیاند: "بەپێ دەستوور هاووڵاتیانی عیراق لەماف و ئەركەكانیاندا یەكسانن و دابینكردنی نەوت بۆ هاووڵاتیانی هەرێم ئەركی حكومەتی عیراقە لە ئێستادا".
"پاش ئەوەی پار ساڵ بەهەوڵی بەردەوامان توانیمان 50 ملیۆن لیتر نەوتی سپی لە رێگەی وەزارەتی نەوتەوە بۆ كوردستان دابین بكەین، لە ژێر رۆشنایی فرۆشتنی نەوت و گرتنە دەستی مەلەفی نەوتی كوردستان لە لایەن حكومەتی عیراق بۆ ئەمساڵیش پێش دەستپێكردنی وەرزی سەرما بە نووسراوی رەسمی لە مانگی 5ی ئەمساڵ 2023 ەوە داوامان كردووە لە كاتی خۆیدا و بەو نرخەی دەدرێت بە هاووڵاتیانی عیراق نەوت بدرێت بە هاووڵاتیانی كوردستان و پەلە بكرێت لە دابەشكردنی، بەدرێژایی ئەم چەند مانگە كارمان لەسەر ئەم مەلەفە كردووە" د.بڕیار رەشید وادەڵێت.
راشیگەیاند: "لە 5-10ی ئەمساڵەوە، دووبارە بە نووسراوی رەسمی داوامان كردووەو كە هەرچی زووە نەوتی سپی بۆ هەرێمی كوردستان دابین بكرێت و بەو نرخەی كە بۆ پارێزگاكانی عیراق دابین دەكرێت كە 150 دینارە بۆ لیترێك واتە (بەرمیلی 30 هەزار دینار)".
ئەندامەكەی ئەنجومەنی نوێنەران وتیشی: "محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پاڵپشتی داواكارییەكەمانی كردووە و بەپێی ماددەی 112ی دەستوور پێویستە لەسەر حكومەتی عیراق پابەندبێت بە پێدانی نەوت بە هاووڵاتیانی كوردستان بە هەمان ئەو بڕ و نرخەی دەدرێت بە هاووڵاتیان لە پارێزگاكانی دیكەی عیراق، بەردەوام دەبین تاپابەندكردنی وەزارەتی نەوت بەپێدانی ئەو مافەی هاووڵاتیانی هەرێم".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

