سەعدی پیرە: یەکێتی کۆنفرانسی رێکخستنەوەی مەڵبەندەکان دەکات
کوردستان 06:05 PM - 2023-10-19وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
ئەمڕۆ پێنج شەممە 19-10-2023 مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبوەوەو تاوتوێی چەند پرسێکی گرنگی کرد.
پاش کۆتایی هاتنی کۆبونەوەکە سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "لەدوای پێنجەمین کۆنگرە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڕیاریدا پێداچونەوە بەهەیکەلی حزبی خۆیدا بکات، بەتایبەت لە ئێستادا کەلەبەردەم دوو هەڵبژاردندایە، لەو چوارچێوەیەشدا بڕیاری داوە کۆنفرانسی مەڵبەندەکان ببەستێت و رێکخستنەوە بۆ مەڵبەندەکان بکرێت، تەنانەت مەکتەبی رێکخستن دەتوانێت، ئەگەر پێویستبێت مەڵبەندی نوێ بکاتەوە".
"هەوڵدەدەین رێکخستنەوەی مەڵبەندەکان بگونجێت لەگەڵ بازنەکانی
هەڵبژاردن، ئەمەش لەپێناو ئەوەی بتوانین لە رێگەی مەڵبەندەکانەوە هەوڵی خزمەتکردنی
زیاتری خەڵک و سەرخستنی بەرنامە و پرۆگرامی یەکێتی بۆ هەڵبژاردن بدەین، ئەمەش
لەکاتێکدایە کە ماوەی چەند رۆژێکە لەلایەن مەکتەبی رێکخستنەوە کاروبارەکانی
رێکخستنەوەی مەڵبەندەکان دەستیپێکردووە"، سەعدی پیرە وای وت.
سەبارەت بە سەردانی وەفدی باڵای یەکێتی بۆلای لایەنەکان لەدوای پێنجەمین کۆنگرە،
وتەبێژی یەکێتی رایگەیاند: "وەفدەکە بەسەرۆکایەتی سەرۆک بافڵ دەبێت و لێپرسراوی
مەکتەبی پەیوەندییەکان راسپێردراوە ئامادەکاری بکات لە هەفتەی داهاتووەوە دیدار و
سەردانەکان بۆلای لایەنەکان رێک بخات، کەمەبەست لێی هەڵوێستی جدی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستانە، لەبارەی یەکدەنگی و یەکڕیزی و خزمەتی هاووڵاتییان".
هاوکات وتەبێژی یەکێتی راشیگەیاند: "پەیوەندیمان لەگەڵ سەرجەم لایەنە کوردستانییەکان باشە، ئەگەر جیاوازییەکی بیروبۆچونیشمان هەبێت لەگەڵ لایەنەکان لەبارەی خزمەتکردنی خەڵکەوەیە و کەئامانجی سەرەکیشمانە بۆ چونمان بۆلای لایەنەکان".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

