پەرلەمانتارێکی یەکێتی لە عیراقەوە نەوت بۆ هاووڵاتیانی هەرێم دابیندەکات
کوردستان 11:29 AM - 2023-10-24
PUKMEDIA
د.بڕیار رەشید
هەوڵەکانی ئەندامانی فراکسیۆنی
یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ گەڕانەوەی ماف و شایستەکانی خەڵکی هەرێمی
کوردستان لەعیراق بەردەوامە و لە هەوڵێکی ئەندامێکی فراکسیۆنەکەشدا وەزارەتی نەوتی
عیراق بڕیاریداوە ١٥٠ ملیۆن لیتر نەوت بۆ هاووڵاتیانی هەرێم بنێرێت.
د.بڕیار رەشید ئەندامی
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بە سایتی رەسمیی یەکێتی نیشتمانیی
کوردستان PUKMEDIA ی
راگەیاند:"لەسەر داوای ئێمە وەزارەتی نەوتی عیراق بڕیاریداوە بۆ ئەمساڵ زیاتر لە ١٥٠
ملیۆن لیتر نەوت بۆ هەرێم بنێرێت، ئەمە لەکاتێکدایە کە پار ساڵ تەنها ٥٠ ملیۆن
لیتری بۆ هەرێم ناردبوو".
"لە ١-١١ی ئەمساڵەوە
وەزارەتی نەوتی عیراق دەست بە دابینکردن و ناردنی نەوت بۆ هەرێم دەکات و نرخەکەشی بە
هەمان ئەو نرخە دەبێت، کە لەشارەکانی دیکەی عیراق هەبووە، واتە بۆ هەر بەرمیلێک کە
٢٠٠ لیترە بڕی ٣٠ هەزار دینار و ١٠ هەزار دیناریش کرێی گواستنەوە دەبێت، واتە نرخی
بەرمیلێک نەوت ٤٠ هەزار دینار دەبێت"، د.بڕیار رەشید وایوت.
وتیشی:" داوا
لەحکومەتە خۆجێیەکانی پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجە دەکەین، لەگەڵ
گەیشتنی نەوتەکە راستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی نەوت بەسەر هاووڵاتیاندا بکەن، بە
هەمان نرخی حکومەتی عیراق".
پێشتریش بەهەوڵی
فراکسیۆنی یەکێتی رێژەی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێم لەلایەن حکومەتی عیراقە و
زیادکرا، هەروەها توانییان پرسی بەپارێزگا بوونی هەڵەبجە بخەنە دانیشتنەکانی
پەرلەمانەوە، ئەمە جگە لەوەی کە فراکسیۆنی یەکێتی لە بەغدا بەردەوام هەوڵی
جێگیرکردنی پشکی هەرێمی لەپرۆژە یاسای بودجە داوە و داواکارییەکانی ئەنجومەنی
پارێزگای سلێمانی گەیاندووەتە ئەنجومەنی نوێنەران و داواشیانکردووە نوسینگەی بانکی
ناوەندی لەپارێزگاکانی هەرێم بکرێنەوە بەمەبەستی ئەوەی دۆلار بەنرخی رەسمی بانکی
ناوەندی بگاتە دەست هاووڵاتیان هەرێم.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

