جێگری نه‌قیب: سكرتێری لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسان لانه‌دراوه
کوردستان 04:42 PM - 2023-10-26
ئەرشیف
بینای لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان
جێگری نه‌قیبی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت:" به‌ھیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ بڕیاری لادانی كاروان ئه‌نوه‌ر له پۆستی سكرتێری لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان نین"، سكرتێری لقی سلێمانیی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستانیش له‌باره‌ی بڕیاری لادانی له‌كاره‌كه‌ی ده‌ڵێت:" لادانی سكرتێری لقی سه‌ندیكاكانی رۆژنامه‌نوسانی كوردستان كه به كۆنگره و كۆنفرانس دانرابێت، به‌چوار ئیمزای گوماناوی نابێت و كه‌س به پولێك ئه‌و بڕیاره ناكڕێت".
بژار حه‌كیم، روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی بڕیاری لادانی كاروان ئه‌نوه‌ر له پۆستی سكرتێری لقی سلێمانیی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان بڵاوكردهوهو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، بڕیاره‌كه پێش ده‌ستبه‌كاربوونی ئه‌و بووه وه‌ك جێگری نه‌قیبی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان و له مانگی ته‌ممووزی ساڵی ٢٠٢١ بڕیاری لادانی كاروان ئه‌نوه‌ر دراوه.
بژار حه‌كیم ده‌شڵێت، دوای ده‌ستبه‌كاربوونی ئه‌و وه‌ك جێگری نه‌قیب، له مانگی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی ٢٠٢١ تا ئێستاش راشكاوانه به نه‌قیب و ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكایان راگه‌یاندووه، به‌ھیچ شێوه‌یه‌ك وه‌ك لیستی سه‌وز له سه‌ندیكا، ناچنه ژێر بڕیاری لادانی سكرتێری لقی سلێمانی و به‌ھیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ بڕیاری لادانی سكرتێری لقی سلێمانیی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان نین.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه كاروان ئه‌نوه‌ر سكرتێری لقی سلێمانیی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان له وه‌ڵامی ئازاد حه‌مه‌ده‌مین، نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان كه رایگه‌یاندبوو سكرتێری لقی سلێمانیی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان له‌كاره‌كه‌ی لادراوه ده‌ڵێت:"وه‌ك پارێزه‌ری یاسا و په‌یڕه‌و هه‌مووكات وتوومانه، ئه‌م سه‌ندیكایه‌ی ئێمه په‌یڕه‌وی ناوخۆ و یاسایه‌كمان هه‌یه كه له په‌رله‌مانه‌وه ده‌رچووه، دڵنیام كاك ئازاد ناوی هه‌ردووكیانی بیستووه، كه‌چی به‌رده‌وام له ده‌ره‌وه‌ی په‌یڕه‌و و یاسا دژی لقی سلێمانی ده‌وه‌ستیته‌وه.".
ده‌شڵێت:" لادانی سكرتێری لقی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان كه به كۆنگره و كۆنفرانس دانرابێت، به‌چوار ئیمزای گوماناوی زۆر مهبهستاوی داوایه‌كی به‌تاڵه و كه‌س به پولێك لێت ناكڕێت".
سكرتێری لقی سلێمانیی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات:" ئه‌گه‌ر نه‌قیبی سه‌ندیكا گومانی له شتێك هه‌یه فه‌رموو به‌پێی یاسا لیژنه‌یه‌كی بۆ دروست ده‌كه‌ین و له نزیكه‌وه قسه له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه ده‌كه‌ین، نه‌ك به مه‌ركه‌زیه‌ت و خۆسه‌پاندن بڕیار به‌سه‌ر ئیراده‌ی سلێمانیدا بسه‌پێنن، چونكه ئێمه خۆمان و لقی سلێمانیش به نوێنه‌ری سه‌رجه‌م رۆژنامه‌نووسان ده‌زانین، هه‌ر بڕیارێك هه‌بێت یاسامان سه‌رپشك كردووه".
له‌كۆتایی وه‌ڵامه‌كه‌یدا بۆ نه‌قیبی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان كاروان ئه‌نوه‌ر ده‌ڵێت:" سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان به‌ره‌ییه و له‌سه‌ر بنه‌مای نوێنه‌رایه‌تی دامه‌زراوه، موڵكی تایبه‌تی تۆنیه یا حزبێكی دیاریكراو تا به ئاره‌زووی خۆتان خه‌ڵك بهێنن و خه‌ڵك ده‌ربكه‌ن، ئێمه له سلێمانی هه‌رگیز وه‌ك جه‌نابتان ده‌ستوه‌ردانی حزبی و نایاساییمان نه‌كردووه، ئه‌گه‌ر پێویستیش بكات زۆر كاری وردتر و زیاتر ده‌خه‌ینه‌ڕوو سه‌باره‌ت به كاری دوانزه ساڵی رابردووتان له‌م سه‌ندیكایه".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

