دژەتیرۆر: شانازی بە شەهیدەکانمانەوە دەکەین
کوردستان 01:46 PM - 2023-10-28
PUKMEDIA
شەهیدان ئیڤان عەدنان حەسەن، رابەر ئەنوەر محەمەد، هیوا قادر حەسەن
ئەمڕۆ 40 رۆژ بەسەر شەھیدبوونی (ھیوا قادر، ئیڤان عەدنان، رابەر ئەنوەر)
کارمەندانی دژەتیرۆری کوردستان تێدەپەڕێت، کە لە فڕۆکەخانەی عەربەت بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان
بە ئامانج گیران، لەوبارەشەوە بەڕێوبەرایەتی
گشتیی دژەتیرۆر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەداوە، "شەهیدبوونی
هەڤاڵانمان برینێکی بە سوێ بوو بە گیانی تەواوی هاوسەنگەر و هەڤاڵان و خێزانەکانیان،
بەڵام تۆڵەی شەهیدەکانمان لە ئەستۆی ئێمەیە و قەرزێکە بە گەردنی چاوساغی ناوخۆ و
کوردی خۆفرۆشەوە کە زوو بێت یان درەنگ دەبێت بە قورسی باجەکەی بدەن".
دەقی راگەیەندراوەکە
چل ڕۆژ لەمەوبەر، دژەتیرۆر و کوردستان، 3 پێشمەرگە، 3 قارەمانیان لەدەستدا
شەهید ئیڤان، شەهید ڕابەر، شەهید هیوا، بۆ ئێمە زیاتر لە هاوڕێیەک و
مەزنتر لە هاوسەنگەرێک بوون، هەریەکێکیان بە توانا و تایبەتمەندی خۆی، دەستی باڵایان
هەبوو لە جەنگی بەردەوامی دژ بە تیرۆر، بە تەمەنێکی کەمەوە ڕۆڵێکی بەرچاویان هەبوو
لە پاراستنی خاکی کوردستان توانیویانە جێدەستی خۆیان لە سەرکەوتنەکانی دژەتیرۆر جێبهێڵن
بە شەهادەتیان، ناویان بووە ئەستێرەیەکی درەوشاوەی ئاسمانی شەهیدانی
دیکەی کوردستان و بۆ هەمیشە هەموومان بە شانازییەوە باس هەڤاڵانمان دەکەین.
بەداخەوە شەهیدبوونی هەڤاڵانمان برینێکی بە سوێ بوو بە گیانی تەواوی
هاوسەنگەر و هەڤاڵان و خێزانەکانیان، بەڵام ئەوەی ئەو برینەی قوڵتر کردەوە، بوونی
دەستی خیانەت و چاوساغی ناوخۆیی بوو لەو کردەوە تیرۆرستییەی لە فڕۆکەخانەی عەربەت ڕوویدا،
بۆیە ئێمە جارێکی دیکە بیری هەمووانی دەهێنینەوە، تۆڵەی شەهیدەکانمان لە ئەستۆی ئێمەیە
و قەرزێکە بە گەردنی چاوساغی ناوخۆ و کوردی خۆفرۆشەوە کە زوو بێت یان درەنگ دەبێت
بە قورسی باجەکەی بدەن.
بەڵێن بە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەدەین وەک هەمیشە قەڵغانێکی بەهێزی
پاراستنی ئارامی و ئاسایشی کوردستان دەبین.
دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی دژەتیرۆر و سەرجەم شەهیدانی ڕێی
پاراستنی کوردستان.
بەڕێوبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

