بۆ پوچەڵكردنەوەی بڕیاری دادگای هەولێر كەیسی تۆمەتباركردنی وەهاب هەڵەبجەیی گەیشتە دادگای فیدراڵی
کوردستان 12:23 PM - 2023-10-30
PUKMEDIA
وەهاب هەڵەبجەیی
یەكەم دانیشتنی دادگای فیدراڵی عیراق لەسەر بڕیاری دادگای لێكۆڵینەوەی هەولێر لەبارەی تۆمەتباركردنی وەهاب هەڵەبجەیی بەڕێوەبەری گشتی دژەتیرۆر و ژمارەیەك ئەفسەرو پلە باڵای دژەتیرۆر بەڕێوەچوو، كە دادگای هەولێر بۆ ئەو بڕیارە پشتی بەماددەیەكی یاسایی بەسەرچوو بەستووەو پەرلەمانی كوردستانیش لەبۆشایی یاساییدا بووە.
لەدانیشتنەكەی دوێنێی 29/10 ی دادگای فیدراڵیدا هەر یەك لە د.چیا زەنگەنە و هێڤار محەمەد پارێزەر و بریكارانی یاسایی دۆسیەی تۆمەتباركردنی وەهاب هەڵەبجەیی و هاوڕێكانی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر و 9 دادوەری دادگای فیدراڵی ئامادەیبوون.
دادگای فیدراڵی یەكەم دانیشتنی ئەنجامدا
لەو بارەیەوە د.چیا زەنگەنە راوێژكاری یاسایی و پارێزەری دۆسیەی تۆمەتباركردنی وەهاب هەڵەبجەیی و هاوڕێكانی بە سایتی رەسمیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "لەگەڵ هاوپیشەم هێڤار محەمەد وەك تیمی پارێزەرانی دۆسیەی تۆمەتباركردنی وەهاب هەڵەبجەیی و ئەفسەرە پلە باڵاكانی دژەتیرۆر، دوێنێ لەیەكەم دانیشتنی دادگای فیدراڵی لەسەر بڕیاری نایاسایی دادگای هەولێر ئامادەبووین، ئەمە لەكاتێكدا پێشتر سكاڵای یاساییمان لەسەر سەرۆكی پەرلەمان لەسەر ئەو بڕیارە لەدادگای فیدراڵی تۆمار كردبوو".
"لە دادگای فیدراڵی تانەمان لەو یاسایە داوە كە بەڕێوەبەری گشتی دژەتیرۆر و فەرماندەكانی بەڕێوەبەرایەتییەكەی پێ تۆمەتبار كراوە، كە یاسای ژمارە 3ی ساڵی 2006 ی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرەو یاساكە دوای چەندینجار درێژكردنەوەی ماوە یاساییەكەی لە ساڵی 2018 ەوە بەسەرچووە، ئەمە جگە لەئەوەی پەرلەمانی كوردستانیش لەوكاتەدا لە بۆشایی دەستووریدا بووەو بەپێی بنەما دەستوورییەكان هەر یاسایەك كۆتایی بە ماوە یاساییەكەی هاتبێت، دادگاكان ناتوانن پشتی پێ ببەستن و بڕیاری پێدەربكەن"، د.چیا زەنگەنە وایوت.
بڕیارەكەی دادگای هەولێر بنەمای یاسایی و راستی نییە
وتیشی: "هەر لەدانیشتنەكەی دوێنێی دادگای فیدراڵیدا، بەپێی بنەما دەستورییەكانی عیراق، تانەمان لەناوەڕۆكی بڕیارەكەی دادگای هەولێر دا، كە هیچ بنەما و بەڵگەیەكی یاسایی تێدا نییە، ئەمە جگە لەوەی رێگری یاسایی بۆ لێكۆڵینەوە لە رووداوی شەهیدكردنی عەقید هاوكار جاف دروستدەكرێت و دۆسیەكە بۆ مەرامێكی سیاسی لە دادگای لێكۆڵینەوەی هەولێرەوە تێپەڕیووە، لەكاتێكدا دۆسیەكە كاریگەری زۆری لەسەر ئاشتهوایی لەهەرێم و تەبایی نێوان لایەنەكان دروستكردووە".
پارێزەری دۆسیەی تۆمەتباركردنی وەهاب هەڵەبجەیی بەڕێوەبەری گشتی دژەتیرۆر و ئەفسەرە پلە باڵاكانی هاوپیشەی ئاماژەی بەوەشكرد: "بەهۆی ئەوەی لەئێستادا هەرێمی كوردستان لە بۆشایی یاساییدایە و دەسەڵاتی یاسادانان كارا نییە، بۆ رەتكردنەوەی بڕیارەكەی دادگای لێكۆڵینەوەی هەولێر سكاڵامان لەدادگای فیدراڵی تۆماركردووەو داوامانكردووە سەرجەم ئەو بڕیارانەی دادگای هەولێر هەڵبوەشێنرێنەوە كە لەڕووی یاساییەوە نایاسایین و بەیاسای بەسەرچوو بڕیاریان پێدراوە، یان بۆ مەرامی سیاسی پشتیان پێبەستراوە".
لەبەغداوە مەرامی حزبی لە دادگاكانی هەولێر دووردەخرێنەوە
"لە بەغداوە بەریگریكاری هەموو ئەو كەسانە دەبین كە بەبڕیاری پارتی و دەزگای پاراستن لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی هەولێرەوە بەنایاسایی و بەیاسای بەسەرچوو و مەرامی سیاسی بڕیاری نایاساییان بۆ دەرچووەو سزادراون"، د.چیا زەنگەنە وایوت
یاساكە بۆ دوو ساڵ بووە
یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە ساڵی 2006 لە پەرلەمان پەسند كرا، لە ماددەی 17دا ئاماژە بەوە دراوە بۆ ماوەی دوو ساڵ كار بە یاساكە دەكرێت لە رۆژی بڵاوكردنەوەی لە رۆژنامەی وەقائیعی كوردستان.
ئەگەر تانەكەی تیمی پارێزەرانی دژەتیرۆر لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە پەسند بكرێت، سەرجەم ئەو بڕیارانەی كە لە ساڵی 2018 بەدواوە لە دادگاكان بەگوێرەی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەركراون، هەڵدەوەشێندرێنەوە.
PUKMEDIA

پارێزەرانی كەیسی پوچەڵكردنەوەی بڕیاری دادگای هەولێر لەبارەی تۆمەتباركردنی وەهاب هەڵەبجەیی
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

