قوباد تاڵەبانی: رێگری لە پیشێلکاری ژینگەیی بکرێت
کوردستان 05:22 PM - 2023-11-06
PUKMEDIA
کۆبونەوەی قوباد تاڵەبانی تایبەت بە بواری ژینگە
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە بواری ژینگەی کرد و لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی رێنماییە نوێیەکانی بواری ژینگە و جەخت لە جێبەجێ کردنیان کرایەوە, بۆ ئەوەی باشتر رێگری لە هەر پێشێلکارییەکی ژینگەیی بکرێت.
لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ ٦ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣ لە هەولێر بەڕێوەچوو و تیایدا سەرۆکی دەستەی ژینگە و وەزیر و لایەنە پەیوەندیدارەکان ئامادەی بوون، راپۆرتێک سەبارەت بە رێکار و رێنماییە نوێیەکانی بواری ژینگە خرایەڕوو.
جێگری سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوەدا یەکێک لە هۆکارەکانی لاوازبوونی پابەندی بە رێنماییە ژینگەییەکان، نەبوونی هەماهەنگی و چاودێری وردە لەسەر ئەو پڕۆژانەی جێبەجێ دەکرێن، بۆیە دەبێت میکانیزمێکی گونجاو هەبێت لەنێوان لایەنە پەیوەندیدارەکان تا بەردەوام چاودێری پڕۆژەکان بکرێت بۆ دڵنیابوونەوە لەسەر پابەندبوونیان بەو پێوەرە ژینگەییانەی کە دیاری کراون.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی میکانیزمی جێبەجێ کردنی رێنماییە نوێیەکان و جەخت کرایەوە لەسەر ئەوەی رێنماییەکان ئاراستەی وەزارەت و دامودەزگاکانی حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان بکرێت بە مەبەستی جێبەجێ کردنیان تا رێگری بکرێت لە پێشلکارییە ژینگەییەکان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

