سەرۆککۆمار چەند پرۆژەیەک بەسەردەکاتەوە
عیراق 08:12 PM - 2023-11-13
نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆککۆمار
دیمەنی سەردانەکەی سەرۆککۆمار
دکتۆر لەتیف جەمال رەشید سەرۆک کۆمار سەردانی ناوچەی جازانی کرد لە شانشینی عەرەبی سعودیە و ژمارەیەک پرۆژەی بەسەرکردەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 13-11-2023، سەرۆک کۆمار بەیاوەری بەڕێزان د.فوئاد حسێن جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە و خاتوو سەفیە سوهێل باڵیۆزی عیراق لە سعودیە و ماجد قەسبی وەزیری بازرگانیی سعودیە و عەبدولعەزیز شمری باڵیۆزی سعودیە لە عیراق، سەردانی ناوچەی جازانی لە عەرەبستانی سعودیە کرد.
لەگەڵ گەیشتنی سەرۆک کۆمار بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی شا عەبدوڵڵا لە شاری جازان، لەلایەن شازادە محەمەد بن ناسر بن عەبدولعەزیز ئال سعود میری ناوچەی جازان پێشوازی لێکرا و رێوڕەسمێک لە سەنتەری توێژینەوەی کشتوکاڵی لە جازان بەڕێوەچوو، کە تێیدا پێشوازی لە سەرۆک کۆمار کرا، هەروەها فیلمێکی دۆکیومێنتاری لەسەر قۆناغەکانی دروستکردنی بەنداوی جازان نمایشکرا.
هەروەک میری ناوچەی جازان دیارییەکی پێشکەش بە سەرۆک کۆمار کرد، کە بریتیبوو لە دوو توێی راپۆرتێک، کە لەلایەن سەرۆکەوە لە ساڵی 1984 نوسراوە، کاتێک ئەندازیارێکی نیشتەجێ و بەڕێوەبەری پڕۆژەی دۆڵی جازان بوە بۆ دروستکردنی بەنداو و دامەزراوەکان و وەبەرهێنانی زەوییە کشتوکاڵییەکان و بەڕێوەبردنی ئاو.
هاوکات سەرۆک کۆمار لەگەڵ ژمارەیەک لە هاوڕێ و هاوکارەکانی کۆبوەوە، کە زیاتر لە ٣٠ ساڵ لەمەوبەر لە بەنداوی دۆڵی جازان لەگەڵیدا کاریان کردبوو، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە بینینی هاوڕێکانی و لەگەڵ ناردنی سڵاوی بۆ خانەوادەکانیان.
لەم چوارچێوەیەشدا بەڕێزیان بایەخی سودوەرگرتنی لە ئەزمونەکان و گۆڕینەوەی پسپۆڕییەکان لەنێوان عیراق و سعودیە دوپاتکردەوە، کە بە سود بۆ هەردوو گەلی برا دەگەڕێتەوە.
لە پەراوێزی سەردانەکەیدا بۆ ناوچەی جازان، سەرۆک کۆمار پێشوازی لە ژمارەیەک سەرۆک خێڵ و بەرپرسان کرد. لە سەرەتای دیدارەکەدا شازادە محەمەد بن ناسڕ میری ناوچەی جازان، پێشوازی لە سەرۆک کۆمار کرد و ئاماژەی بەوە کرد کە بەڕێزیان پێشتر وەک ئەندازیارێک لەو ناوچەیەدا لە بەنداوی دۆڵی جازان کاری کردووە و خزمەتگوزاری بەرچاوی پێشکەشکردوە، کە بونەتەهۆی پێشخستن و پێشکەوتنی و ئەمڕۆش وەک سەرۆک کۆماری عیراق پێشوازی لێ دەکەن.
لەلایەن خۆیەوە سەرۆک کۆمار سوپاس و پێزانینی بۆ خەڵکی ناوچەکە دەربڕی بۆ هەست و سۆزیان و بۆ ئەو پێشوازییە گەرمەیان و ستایشی ئەو پێشکەوتنانەی کرد، کە ناوچەی جازان بەدەستیهێناوە و لەگەڵ پێشکەوتنەکانی جیهاندا هاوتەریبە و هیوای پێشکەوتن و بەرەوپێشچوونی بەردەوامی بۆ خواستن.
پاشان بەڕێزیان سەردانی ناوەندی شارستانیی شازادە سوڵتانی کرد، کە بە یەکێک لە ناوەندە خزمەتگوزارییە گرنگەکان دادەنرێت بۆ ئەنجامدانی چالاکییە ڕۆشنبیری و ئەدەبیەکان.
سەرۆک کۆمار گوێبیستی بابەتێک بوو سەبارەت بە ناوەندەکە و چالاکییەکانی و رۆڵی لە ئامێزگرتنی چالاکییە فیکریەکان. هەروەها کورتەیەک دەربارەی ناوچەی جازان و پڕۆژەکانی گەشەپێدان و وەبەرهێنان، جگە لە شوێنی جوگرافی و تایبەتمەندییە کەشوهەواییەکانی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی و پڕۆژەکانی ئاودێری و بەنداوەکانی ناوچەکە خرایەڕوو.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و کۆماری چیک لەبواری کشتوکاڵدا پتەوتر دەکرێت
04:58 PM - 2026-07-28 -
بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 7.1 پلە بەپێوەری رێختەر ژاپۆنی هەژاند
03:20 PM - 2026-07-28 -
ئاسیاسێڵ پێنج خهڵاتی نێودهوڵهتی بهدهستدههێنێت
01:45 PM - 2026-07-28 -
سەعدی ئەحمەد پیرە پێشوازی لە وەفدێکی رێکخراوی بانگەوازی جێنڤ کرد
12:10 PM - 2026-07-28
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی بەنزینەوە چەند بڕیارێکی دەرکرد
03:37 PM - 2026-07-28
زەیدی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا پرسی وەبەرهێنان و ئاو تاوتوێ دەکات
02:31 PM - 2026-07-28
داشکاندنەکەی وەزارەتی کارەبا بۆ قەرزی کۆن دەستپێدەکات
12:17 PM - 2026-07-28
دەزگاى ئاسایشى هەرێم ژمارەیەک ئاسەوارى سەدەى 12ى رادەستى مۆزەخانەى سلێمانى کرد
11:50 AM - 2026-07-28
زۆرترین خوێنراو
-
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزبونەوەی نوێ تۆماردەکەن
کوردستان 09:57 AM - 2026-07-28 -
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
جیهان 09:22 AM - 2026-07-28 -
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
کوردستان 08:36 PM - 2026-07-27 -
پەرلەمانی عیراق 7 بڕیار دژی گەندەڵی دەردەکات
عیراق 08:07 PM - 2026-07-27 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: تەنها بە تەبایی دەتوانین خزمەتی زیاتر بکەین
کوردستان 07:23 PM - 2026-07-27 -
یەكێتی وەك یەكەمین حزبی كوردستانی بارەگا لەگرعوزێر دەكاتەوە
ی ن ک 06:25 PM - 2026-07-27 -
بە تۆمەتی باج و سەرانە سەندن لە بەرپرسان تۆمەتبارێک لە نەجەف دەستگیرکرا
عیراق 06:05 PM - 2026-07-27 -
بۆچی شەریف پاشا پڕۆژەی دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستانی نووسی؟
بیروڕا 05:51 PM - 2026-07-27







دابەزێنە

