قوباد تاڵەبانی: دەستپێشخەری شۆڕشی داتا رادەگەیەنین
کوردستان 10:25 AM - 2023-11-14
PUKMEDIA
قوباد تاڵەبانی
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران لە وتارێکیدا لە یەکەمین کۆنفڕانسی رێکخراوی مید، سێ پرۆژەی شۆڕشی داتا و سمارت سولی و سازدانی کۆڕبەندی گەنجانەی تەکنەلۆژیا بۆ داهێنان و کارسازی راگەیاند.
کۆنفڕانسەکە رۆژی سێ شەمە، ١٤ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣ لەژێر ناونیشانی " دەستپێشخەری شۆڕشی داتا و چارەسەرە زیرەکەکان بۆ گەشەپێدانی هەرێمی" لەلایەن رێکخراوی میدەوە بەڕێوەچوو. جێگری سەرۆک وەزیران لە وتاری کردنەوەی کۆنفڕانسەکەدا لەگەڵ پیرۆزبایی یادی ٢٣٩ ساڵەی دامەزراندنی سلێمانی ئاماژەی بە گرنگی گەشەپێدانی ناوچەیی کرد لە کوردستان و رایگەیاند ئەزمونی دوو دەیەی رابردووی گەشەپێدان لە هەرێمی کوردستان نیشانی دەدات کە گرنگی بە شارەگەورەکان و سەنتەری پارێزگاکان دراوە و شارۆچکەکان و قەزا و ناحیە و گوندەکان تا رادەیەکی زۆر پەراوێز خراون.
قوباد تاڵەبانی جەختی کردەوە کوردستان نابێتە خاوەن ئابورییەکی سەقامگیر و گەشەسەندوو و شارە گەورەکانیش بە شێوەیەکی راستەقینە گەشە ناکەن، ئەگەر مۆدێلێک لە حوکمڕانی و گەشەپێدانی ناوچەیی جێبەجێ نەکەین کە تێیدا سامان و توانا مرۆیی و سروشتییەکانی شارۆچکە و ناحیە و گوندەکانیش نەخرێنە خزمەت پرۆسەی گەشەپێدانەوە.
قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشکرد، گەشەپێدانی ناوچەیی بەبێ بوونی پلانی زانستی روونادات و پلانی زانستیش بەبوونی داتای ورد و زانستی واتای نییە و بوونی داتای بە هەنگاوی یەکەم و بنەڕەتی وەسف کرد. لەم چوارچێوەیەشدا پڕۆژەی شۆڕشی داتای راگەیاند و پشتگیری تەواوی خۆی بۆ رێکخراوی مید دەربڕی کە گرنگی بە کۆکردنەوە و ئامادەکردنی داتای ورد و زانستی دەدات بە ئامانجی پێشخستنی پرۆسەی گەشەپێدانی ناوچەیی.
بۆ سەرخستنی شۆڕشی داتا، جێگری سەرۆک وەزیران جەختی کردەوە لەسەر گرنگی هاوکاری و هەماهەنگی لەنێوان حکومەت و کەرتی تایبەت و زانکۆکان و ناوەندە ئەکادیمییەکان و کۆمەڵگای مەدەنی. راشیگەیاند ئەو داتایانەی کۆدەکرێنەوە دەبێت بۆ هەموو کەسێک بەردەست بێت و نابێت قۆرخ بکرێن.
دووەمین پڕۆژە کە قوباد تاڵەبانی لە وتارەکەیدا رایگەیاند: پڕۆژەی سمارت سولی یان سلێمانی زیرەک بوو، ئامانجی پڕۆژەکەش بەشداریپێکردنی هاووڵاتییانە لە چارەسەرکردنی کێشەکاندا.
لەمبارەیەوە جێگری سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوەدا کە نابێت بەشداریپێکردنی هاوڵاتییان کورت بکرێتەوە بە بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکاندا، بەڵکو هاوڵاتییان دەبێت لەڕێگەی میکانیزمێکەوە بەشداربن لە چارەسەرکردنی کێشەکان و گەشەپێدانی کۆمەڵگاشدا کە پڕۆژەی سمارت سولی ئەو دەرفەتە بۆ هاوڵاتییان و هەردوو کەرتی گشتی و تایبەت دەڕەخسێنێت.
وتیشی پڕۆژەی سمارت سولی پردی پەیوەندیی حکومەت و کەرتی تایبەتە لەگەڵ زانکۆکان و ناوەندە ئەکادیمییەکان و هاوڵاتییاندا و بە تایبەتیش رۆڵی ناوەندە ئەکادیمییەکان و زانکۆکان لە چارەسەرکردنی کێشەکان و گەشەپێداندا بەهێزتر دەکات.
سێیەمین پڕۆژە کە قوباد تاڵەبانی لە وتارەکەیدا ئاماژەی پێدا، سازدانی کۆڕبەندێکی گەنجانەی تەکنەلۆژیا بۆ داهێنان و کارسازی بوو کە لە ساڵی ٢٠٢٤وە هەموو ساڵێک لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

