سەرۆک کۆمارو سەرۆک وەزیران دواپێشهاتە ناوخۆییەکان تاوتوێدەکەن
عیراق 09:02 PM - 2023-11-14
ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆمار
سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی عیراق
دکتۆر لەتیف جەمال رەشید سەرۆک کۆمار لە شاری بەغداد پێشوازی لە محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کرد.
لە میانی دیدارەکەدا، کە ئەمڕۆ سێشەممە 14-11-2023 بەڕێوەچو، باس لە پێشهاتەکان لەسەر گۆڕەپانی ناوخۆ و نێودەوڵەتی کرا، بەتایبەتی هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی پارێزگاکان، لەم چوارچێوەیەشدا گرنگی دابینکردنی هەموو پێداویستییە سەرەکییەکان بۆ سەرکەوتنی پرۆسەکە دوپاتکرایەوە بە شێوەیەک، کە پاڵپشتی پرۆسەی دیموکراسی بێت لە وڵات و بەرژەوەندی و خواستەکانی خەڵک مسۆگەربکات.
هەروەها جەخت لەسەر گرنگی یەکخستنی هەوڵەکان کرایەوە بۆ پاڵپشتیکردنی حکومەت لە جێبەجێکردنی بەرنامە حکومییەکەی لەپێناو بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیری و بەردەوامبون لەسەر پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان و پاڵپشتیکردنی پرۆسەی چاکسازی لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیدا.
لە کۆبونەوەکەدا بەشداریکردنی سەرۆک کۆمار لە لوتکەی هاوبەشی عەرەبی-ئیسلامی تاووتوێ کرا، کە لە شانشینی عەرەبی سعودیە بۆ هاوسۆزی لەگەڵ فەلەستین بەڕێوەچوو، بەتایبەتی ئەوەی لە وتارەکەی سەرۆک کۆماردا هاتبوو سەبارەت بە هەڵوێستی عیراق، کە داوای کردبوو کاری جددی بکرێت بۆ راگرتنی دەستدرێژی دوژمنکارانە بۆسەر غەزە و گەلی فەلەستین، سەرەڕای باسکردنی دەرئەنجامی ئەو دیدارانەی، کە سەرۆک کۆمار لەگەڵ سەرۆک و سەرکردەی وڵاتانی بەشدار لە لوتکەکەدا ئەنجامیدا و لێکەوتەی ئەرێنییان هەبوە بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانی عیراق.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

