لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی وێستگەیەكی كارەبا لە قادركەرەم كرایەوە
کوردستان 08:18 PM - 2023-11-15
PUKMEDIA
شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ و رەمك رەمەزان قائیمقامی چەمچەماڵ
لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت وێستگەیەكی كارەبا لەناحیەی قادركەرەم دروستكراو خرایە خزمەتی خەڵكی سنوورەكەوە.
رۆژی ١٥/ ١١/ ٢٠٢٣ لە ناحیەی قادركەرەم و بە ئامادەبوونی شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ و ئەحمەد موفتی بریكاری وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و لێپرسراوانی باڵای وەزارەت و كۆمپانیای كرسنت پترۆلیۆم/دانەغاز و رەمك رەمەزان قائیمقامی چەمچەماڵ و بەڕێوەبەری ناحیەی قادركەرەم و لێپرسراوانی كارەبا و فەرمانگەكانی سنوورەكە، وێستگەی كارەبای ناحیەی قادركەرەم كرایەوە.
وێستگەكە 33/11,5 KV و بەتوانای 10mva لەسەر داوای ئیدارەی چەمچەماڵ و بە راسپاردەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت و بە فەرمانی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و لەچوارچێوەی پڕۆژە كۆمەڵایەتییەكانی كۆمپانیای دانەغاز بە گوژمەی یەك ملیۆن دۆلار دروستكراوە.
ئەم وێستگەیە هەنگاوێكی گرنگە بۆ بەستنەوەی ناحیەی قادركەرەم و گوندەكانی بە كارەبای نیشتیمانی و چارەسەركردنی كێشەكانی بارزۆری و پچرانی كارەبا لەو ناحیەدا.
لە وتەیەكدا قائیمقامی چەمچەماڵ سوپاسی پاڵپشتی جێگری سەرۆكی حكومەت و وەزارەتی كارەبا و سامانە سروشتییەكان و كۆمپانیای كرسنت پترۆڵیۆم دانەغاز ی كرد بۆ ئەم پڕۆژەیە، داواشیكرد لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە زیاتر گرنگی بە سنوری قەزای چەمچەماڵ بدرێت و خزمەتی هاووڵاتیانی ناوچەكە بكرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

