شۆڕشی داتا لە سلێمانییەوە دەستپێدەكات
کوردستان 09:12 AM - 2023-11-16
PUKMEDIA
سلێمانی
لەغیابی داتاو زانیارییەكان كێشەكان زیاتربوون و نەتوانراوە پەنجە بخرێتە سەر كێشەكان و زانستیانە چارەسەر بكرێن، دوای 32 ساڵ حكومڕانی لەهەرێمی كوردستان و بۆ یەكەمجاریش لەعیراق لە ساڵیادی دامەزراندنی شاری سلێمانی دا رۆژی 14-11-2023 لەژێرچاودێری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان پڕۆژەی (دەستپێشخەری شۆڕشی داتا و چارەسەرە زیرەكەكان بۆ گەشەپێدانی هەرێمی) راگەیەندرا.
شۆڕشی داتا ئەو پڕۆژەیەیە كە جگە لەدەستكەوتنی زانیاری نوێ و كۆكردنەوەی ئامار، پەنجە دەخاتە سەر كێشەكان و بەزانستی و پشت بەستن بەداتاكان هەوڵی دۆزینەوەی رێگا چارەكان دەدات، دەكرێت گەنجان و هاووڵاتیانیش بەشداربن لەرێگاچارەكان.
قوباد تاڵەبانی: بوونی داتا هەنگاوی یەكەمی گەشەپێدانە
قوباد تاڵەبانی لە مەڕاسیمی راگەیاندنی دەستپێشخەری شۆڕشی داتا لە وتارێكدا رایگەیاند: "نابینە خاوەن ئابوورییەكی سەقامگیر و گەشەسەندو شارە گەورەكانیش بە شێوەیەكی راستەقینە گەشە ناكەن، ئەگەر مۆدێلێك لە حوكمڕانی داتاو گەشەپێدانی ناوچەیی جێبەجێ نەكەین كە تێیدا سامان و توانا مرۆیی و سروشتییەكانی شارۆچكەو ناحیە و گوندەكان نەخرێنە خزمەت پڕۆسەی گەشەپێدانەوە."
قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشكرد: "گەشەپێدانی ناوچەیی بەبێ بوونی پلانی زانستی روونادات و پلانی زانستیش بەبێ بوونی داتای ورد و زانستی واتای نییە و بوونی داتاو زانیاریش هەنگاوی یەكەم و بنەڕەتی گەشەپێدانە لەهەموو بوارەكاندا".
شۆڕشی داتا باشترین خزمەتگوزاری پێشكەش دەكات
بڕیاری دروست و زانستی و باشترین خزمەت، تەنها و تەنها بە داتا سەلمێنراوەكان دەكرێت، بۆئەمەش هەرێمی كوردستان و عیراق شۆڕشی داتای پێویستە و لەسلێمانییەوەو لەژێرچاودێری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی وەزیرانی هەرێمی كوردستان یەكەم هەنگاو بۆ شۆڕشی داتا دەستیپێكرد.
ئامانج شەهید شەوكەت سەرۆكی بۆردی دامەزراوەی مید بۆ سایتی رەسمیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگەیاند: "چەندین ساڵە داتای باش و راستمان لەبەردەستدا نەبووە كە پشتی پێ ببەسترێت، لەئێستادا دامەزراوەی مید ئامادەكراوە بۆ گەشەپێدانی ناوچەیی، كەبەهۆیەوە بەرنامە دادەڕێژرێت بۆ پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بە لایەنی پەیوەندیدار لە كەرتی حكومی و تایبەت، لەو چوارچێوەیەشدا پڕۆژەی (دەستپێشخەری شۆڕشی داتا) مان راگەیاند بۆ دەستنیشانكردنی كێشەكان و چارەسەركردنیان لەهەموو بوارەكاندا بەزانستی".
"شۆڕشی داتا یەكەم هەنگاوی ئەم پڕۆسەیەیە و دواتر سمارت سولی دێتە كایەوە كە پۆرتاڵێكە بۆ پۆلێنكردنی كێشەكان دەكرێتەوە، كەلەو پۆرتاڵەوە بانگەواز بۆ گەنجان دەكرێت بۆ پێشنیاری چارەسەری كێشەكان، دواتر هەڵسەنگاندن بۆ ئەنجامەكانی پێشنیارەكان دەكرێت و ئەو پێشنیارانەی پشتیان بە داتا بەستووەو سەلمێنراون دەبنە بنەمای چارەسەر، ئەمەش رێگا بۆ گەنجان خۆشدەكات بۆ پێشكەشكردنی پڕۆژەو سوود وەرگرتن لەتواناكانیان بۆ چارەسەری كێشەكان". ئامانج شەهید شەوكەت وادەڵێت.
دەشڵێت: "بڕیاری دروست و زانستی تەنها و تەنها بە داتا دەكرێت، بۆیە هەتا نەبینە خاوەنی داتا ناتوانین وەك پێویست كێشەكان دیاریی بكەین و چارەسەریان بكەین، ئەمە جگە لەوەی لەبواری ئابووریشدا هەڵگیرساندنی شۆڕشی داتا ئابووريیەكی سەقامگیر دەهێنێتە ئاراوە".
هەرێم و عیراق لەداتادا لاوازن
وڵاتانی پێشكەوتوو بۆ چارەسەری كێشەكان پشت بەداتا و ئامارەكان دەبەستن و بەشێكی چارەسەرنەكردنی كێشەكانیش لەهەرێمی كوردستان و عیراق بۆ نەبوونی داتاو زانیاری دەگەڕێتەوە.
پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د.سەرچڵ قادر لە زانكۆی ساوس هامپتن بەریتانیا و پسپۆڕ لە بواری شیكردنەوەی داتای مانگە دەستكردەكان لەبارەی راگەیاندنی پرۆژەی (دەستپێشخەری شۆڕشی داتاو چارەسەرە زیرەكەكان بۆ گەشەپێدانی هەرێمی) بۆ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "هەرێمی كوردستان و عیراق لەرووی كۆكردنەوەی داتاوە لاوازن و ئەمەش كاریگەری كردووەتە سەر دەستنیشانكردن و چارەسەری كێشەكان، ئەمە جگە لەوەی داتای نوێ بوونی نییە، لەئێستاشدا گرنگترین ئەو داتایانەی لەدنیادا كۆدەكرێنەوە لەبوارەكانی ( كۆچكردن، ئاوارەبوون، كشتوكاڵ، ئابوری، دیمۆگرافیا .. هی ترن، كە دەبنە هۆی چارەسەر بۆ كێشەی ئەو پرسانە، ئەمە جگە لەوەی داتاكان هەموو كات پێویسیان بە نوێبوونەوە هەیە" .
"شۆڕشی نوێی داتا دەبێت (GPS) جی پی ئێس-ی لەگەڵدابێت، بۆ ئەوەی كاتێك كەسێك دەیەوێت ئەو داتایانە لە توێژینەوەیەكدا یان بۆ هەر مەبەستێك بەكاربهێنێت زوو دەستی بەزانیارییەكان بگات و سوودیان لێوەربگریت، بۆیە یەكەم هەنگاوی شۆڕشی داتا لەهەرێمی كوردستان كە دەستیپێكردووە زۆر گرنگەو دەرگایەكی نوێ بەڕووی عیراقیشدا دەكاتەوە".
(سمارت سولی و سازدانی كۆڕبەندی گەنجانەی تەكنەلۆژیا بۆ داهێنان) تەواوكاری پڕۆژەی دەستپێشخەری شۆڕشی داتا و چارەسەرە زیرەكەكانن و ئامانجی ئەم پڕۆژانەش بەشداریپێكردنی گەنجان و هاووڵاتییانە لە چارەسەركردنی كێشەكاندا، هەروەها دۆزینەوەی رێگاچارە دروستەكانە لەرێی داتاكانەوە، كەبڕیارە لەساڵی 2024 ەوە هەموو ساڵێك كۆڕبەندی گەنجانی تەكنەلۆژیا بۆ داهێنان و كارسازی لەسلێمانی ساز بكرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
زانکۆی سلێمانی بەرنامەیەکی جیهانی دەخاتە خزمەتی مامۆستا و توێژەران
09:21 PM - 2026-07-28 -
عەلی زەیدی و ئەردۆگان چەند رێککەوتن و یاداشتی لێکتێگەیشتنیان ئيمزا کرد
08:45 PM - 2026-07-28 -
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و کۆماری چیک لەبواری کشتوکاڵدا پتەوتر دەکرێت
04:58 PM - 2026-07-28 -
بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 7.1 پلە بەپێوەری رێختەر ژاپۆنی هەژاند
03:20 PM - 2026-07-28
ئەمانەش ببینە
سۆمۆ داهاتی دوو مانگی فرۆشی نەوت ئاشکرا دەکات
05:20 PM - 2026-07-28
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی بەنزینەوە چەند بڕیارێکی دەرکرد
03:37 PM - 2026-07-28
زەیدی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا پرسی وەبەرهێنان و ئاو تاوتوێ دەکات
02:31 PM - 2026-07-28
داشکاندنەکەی وەزارەتی کارەبا بۆ قەرزی کۆن دەستپێدەکات
12:17 PM - 2026-07-28
زۆرترین خوێنراو
-
سەعدی ئەحمەد پیرە پێشوازی لە وەفدێکی رێکخراوی بانگەوازی جێنڤ کرد
ی ن ک 12:10 PM - 2026-07-28 -
دەزگاى ئاسایشى هەرێم ژمارەیەک ئاسەوارى سەدەى 12ى رادەستى مۆزەخانەى سلێمانى کرد
کوردستان 11:50 AM - 2026-07-28 -
دی ئێن ئۆ: بهرههمهێنانی نهوتییمان له كوردستان 99% دابهزیوه
جیهان 10:31 AM - 2026-07-28 -
چوارەمین کۆڕبەندی پەروەردەیی کوردستان بەڕێوەدەچێت
کوردستان 10:12 AM - 2026-07-28 -
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزبونەوەی نوێ تۆماردەکەن
کوردستان 09:57 AM - 2026-07-28 -
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
جیهان 09:22 AM - 2026-07-28 -
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
کوردستان 08:36 PM - 2026-07-27 -
پەرلەمانی عیراق 7 بڕیار دژی گەندەڵی دەردەکات
عیراق 08:07 PM - 2026-07-27



.jpg)



دابەزێنە

