بەمنزیکانە چین راستەوخۆ ڤیزە بە هاووڵاتیانی هەرێم دەدات
کوردستان 02:54 PM - 2023-11-16
نوسینگەی رۆژنامەوانی قوباد تاڵەبانی
قوباد تاڵەبانی و کونسوڵی چین
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران پێشوازیکرد لە لیۆ جیۆن، کونسوڵی گشتیی نوێی کۆماری گەلی چین لە هەرێمی کوردستان و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا چۆنییەتی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا بە تایبەت لە بوارەکانی بازرگانی و پیشەسازی و خوێندنی پیشەیی تاوتوێ کران.
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی پێنج شەمە، ١٦ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣ لە هەولێر بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە کونسوڵی نوێی چین کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکەیدا و بە تایبەتیش لە بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان چین و هەرێمی کوردستان، بۆ ئەم مەبەستەش پشتیوانی خۆی و نووسینگەی جێگری سەرۆک وەزیرانی بۆ هەرجۆرە هاوکارییەک دەربڕی.
هەردوولا بە گرنگییەوە باسیان لە پێویستیی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان چین و هەرێمی کوردستان کرد لەسەر بنەمای ئەو تێگەیشتنەی سەرۆک مام جەلال وەک دامەزرێنەری پەیوەندیی مێژوویی نێوان هەردوو گەلی کورد و گەلی چین هەیبوو.
هەر لەم چوارچێوەیەدا قوباد تاڵەبانی بە تایبەتی جەختی کردەوە لەسەر پێکەوەکارکردن بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان لەڕووی بازرگانی و پیشەسازی و پێشخستنی بواری تەکنەلۆجیا و ئای تی لە هەرێمی کوردستان، لەمبارەیەوە کونسوڵی گشتیی چینیش ئامادەیی دەربڕی کە بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێم کار بکات بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکان لەو بوارانەدا، ئاماژەی بەوەشکرد لە داهاتوویەکی نزیکدا سەنتەرێکی لێکۆڵینەوەی چینی لە زانکۆی سلێمانی دەکرێتەوە و کاریش دەکەن کە پەیوەندیی ئەکادیمی لەنێوان زانکۆکانی چین و کوردستاندا دروست بکەن.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس لە گرنگیدان بە پەیوەندیی کلتوری و رۆشنبیری لەنێوان شارەکانی چین و کوردستان کرا، کونسوڵی چین بە تایبەتی سەرسامی خۆی بە شاری سلێمانی دەربڕی کە ئەزمونێکی دەوڵەمەندی لەڕووی رۆشنبیری و کلتورییەوە هەیە،راشیگەیاند: کاردەکات بۆ دروستکردنی پەیوەندیی کلتوری و رۆشنبیری لەنێوان سلێمانی و یەکێک لە شارەکانی وڵاتی چین.
هەرلەم چوارچێوەیەدا و بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکان لەهەموو بوارەکاندا، بڕیارە لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە کونسوڵخانەی چین راستەوخۆ ڤیزە بە هاوڵاتییانی هەرێم بدات تا بە مەبەستی جۆراوجۆر سەردانی ئەو وڵاتە بکەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

