سەرۆک کۆمار وخانمی یەکەم چاویان بەسەرۆک وەزیرانی ڤاتیکان دەکەوێت
کوردستان 07:44 PM - 2023-11-18
PUKMEDIA
سەرۆککۆمار و خاتوو شاناز لە ڤاتیکان
د.لەتیف جەمال رەشید سەرۆک کۆمار و خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەم، ئەمرۆ شەممە 18-11-2023 لە رۆما چاویان کەوت بە پیترۆ پاولین سەرۆک وەزیرانی ڤاتیکان .
لە سەرەتای دیدارەکەدا باس لە پێشهاتە سیاسییە نێودەوڵەتییەکان و کاریگەرییەکانی لەسەر سەقامگیری جیهانی کرا، سەرۆک کۆمار جەختی لە پەیوەندییە دۆستانە مێژووییەکانی نێوان عێراق و ڤاتیکان کردەوە، بەتایبەتی لەگەڵ ئەوەی عێراق ڕۆڵێکی جەمسەری دەگێڕێ لە گفتوگۆی نێوان ئایینەکان و پێکەوە ژیان و بەهۆی ئەوەی کە عێراق شوێنی پێگەیشتنی ئایینەکانە کە هەموویان هاوڕان لەسەر ڕێزگرتن لە مرۆڤ و کەرامەتی و بڵاوکردنەوەی کلتوور و بەهاکانی ئاشتی.
سەرۆک کۆمار ستایشی هەڵوێستە ئەرێنییەکانی پاپا فرانسیسی کرد بەرامبەر عێراق و پرسە چارەنووسسازەکانی و ئاماژەی بەو ڕێز و پێزانینەی کۆمەڵگەی عێراقدا کرد بۆ پاپای ڤاتیکان، ئەمەش لەو پێشوازییە گەورەیەدا بەدەرکەوت لەمیانەی سەردانەکەی لەم دواییانەدا بۆ عێراق.
هەروەها سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەکارە لە پێشینەکانی سەرۆکایەتی کۆمار کرد لە پاراستنی مافەکانی پێکهاتەکان و کەمایەتییەکان و ڕێزگرتن لە ئایینەکان و پاراستنی ماف وزامنکردنی نوێنەرایەتییان و دابینکردنی پشتیوانی و چاودێرییان.
بەڕێزیان ئاماژەی بە پێویستی چارەسەرکردنی کێشەکان کرد لە ڕێگەی دیالۆگ و مامەڵەکردن لەگەڵ جیاوازییەکان لە چوارچێوەی دەستوور و یاسا و مافی پێکهاتەکان.
سەبارەت بە بارودۆخی فەڵەستین، بەڕێزیان جەختی لەپێویستی کۆتایی هێنان بە ئازارەکانی فەڵەستینییەکان و ڕاگرتنی پێشێلکارییەکانی یاسای نێودەوڵەتی و مرۆیییەکان کردەوە کە خەڵکی غەزە ڕووبەڕووی دەبنەوە.
لای خۆیەوە پیترۆ پاولین پێزانینی ڤاتیکانی بۆ پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق دووپاتکردەوە بەتایبەتی لەبوارەکانی بڵاوکردنەوەی لێبوردەیی وبەرجەستەکردنی گفتوگۆی نێوان ئایینەکان، هاوکات جەختی لەسەر پەرۆشی ڤاتیکان کردەوە بۆ بەردەوامبوونی هەماهەنگی لەگەڵ عێراق لە هەموو ئاستەکاندا.
هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە ڤاتیکان هانی پێکهاتەکانی عێراق دەدات بەتایبەتی مەسیحییەکان بۆ هاوکاریکردن و هەماهەنگیکردن لەگەڵ سەرۆکایەتی ولایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی ڕووبەڕوویان دەبنەوە.
لە دیدارەکەدا هەریەک لە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران، خاتوو دیلان عەبدولغەفور، باڵیۆزی عێراق لە ڤاتیکان، بەڕێز ڕەحمان ئەلعامری و ژمارەیەک لە ڕاوێژکار و بەرپرسان ئامادەبوون.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

