گۆڕانکاری لە چەند پۆستێکی ئیداری پارێزگای سلێمانیدا دەکرێت
کوردستان 02:47 PM - 2023-11-19
هەژماری تایبەتی پارێزگای سلێمانی لە فەیسبوک
کۆبوونەوە بۆ ئاڵوگۆڕی چەند پۆستێکی ئیداری پارێزگای سلێمانی
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٩-١١-٢٠٢٣،
بە ئامادەبوونی د. هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی و عەتا محەمەد نوێنەری جێگری
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئاوات محەمەد قائیمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی،
دوابەدوای فەرمانی وەزاری وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەپێی
دەسەڵاتەکانی پارێزگار گۆڕانکاری لە چەند پۆستێکی ئیداری پارێزگای سلێمانی دا کرا.
لەوبارەیەوە شاهۆ عوسمان جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ کاروباری
کارگێڕی بەوەکالەت بە سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستن PUKMEDIA رایگەیاند: "لەپێناو خزمەتی زیاتری
هاووڵاتیان و نوێبوونەوەی ئیدارەکان کە پێویستییەکی هەمیشەیی بەڕێوەبردنە،
بڕیاردرا پۆستی جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ کاروباری کارگێڕی بەوەکالەت پڕبکرێتەوە
و هەروەها ئاڵوگۆڕی پۆستەکانی قائیمقامی
شارباژێڕ و بەڕێوەبەری ناحیەکانی بەکرەجۆ و سیوەیل بکرێت".
"لە
ئەمڕۆوە گۆڕانکارییەکان دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە و ئەمەش لە چوارچێوەی ئەو
چاکسازییانە دێت کە حکومەتی هەرێم بڕیاری لێداوە، هەروەها گۆڕانکاریەکان بۆ پڕکردنەوەی
ئەو پۆستە ئیداریانەی سنووری پارێزگای سلێمانییە کە تا ئێستا پڕنەکراونەتەوە"،
شاهۆ عوسمان وادەڵیت.
لە
گۆڕانکارییەکاندا شاهۆ عوسمان کەریم کە پێشتر
قائیمقامی قەزای شارباژێڕ بوو، بە جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ کاروباری کارگێڕی
بەوەکالەت دانرا، هەروەها عوسمان ئەنوەر محەمەد کە
پێشتر بەڕێوەبەری ناحیەی بەکرەجۆ بوو، بە قائیمقامی قەزای شارباژێڕ بەوەکالەت
دانرا، هەر لە چوارچێوەی گۆڕانکارییەکاندا رەفعەت فاتیح رەشید کە پێشتر بەڕێوەبەری
ناحیەی باسنێ بوو، بە بەڕێوەبەری ناحیەی بەکرەجۆ دانرا و هیوا محەمەد ساڵح کە
پێشتر بەڕێوەبەری ناحیەی معەوەم بووە لە ناو پارێزگای سلێمانی، بە بەڕێوەبەری
ناحیەی سیوەیل دانرا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

