قوباد تاڵەبانی بۆ وەفدێكی بەریتانیا: هەنگاوەكان بەئاڕاستەی چارەسەری كێشەكانی وەزارەتی پێشمەرگەن
کوردستان 05:59 PM - 2023-11-22
PUKMEDIA
كۆبوونەوەی قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەفدێکی باڵای سەربازی بەریتانیا
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیران پێشوازی لە وەفدێكی باڵای سەربازی بەریتانیا بە سەرۆكایەتی مارشاڵ سامی سامپسۆن، گەورە راوێژكاری بەرگریی بەریتانیا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكوری ئەفریقا كرد و لە كۆبوونەوەی نێوانیاندا چەندین پرسی جێگەی بایەخی هەردوولا تاوتوێ كران.
لە تەوەرێكی كۆبوونەوەكەدا كە رۆژی چوار شەمە، ٢٢ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣ لە هەولێر بەڕێوەچوو و كونسوڵی گشتی بەریتانیاش بە وەكالەت ئامادەی بوو، باسی دۆخی ناوخۆی هەرێم و پڕۆسەی ریفۆرم لە وەزارەتی پێشمەرگە كرا، جێگری سەرۆكوەزیران رایگەیاند: "لێكتێگەیشتنی باش دروست بووە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و كۆبوونەوەكانی ئەم دواییەی نێوان هەردوو لایەنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان ئەرێنی بوون".
ئاماژەی بەوەشدا: "هەنگاوەكان بە ئاڕاستەی چارەسەركردنی كێشەكانی ناو وەزارەتی پێشمەرگەن و گەشبینین بەم نزیكانە بە تەواوی كێشەكانی وەزارت بە هاوكاری و پشتیوانی هەموو لایەك چارەسەر بكرێن و ئەمەش رەوتی چاكسازییەكان لە هێزەكانی پێشمەرگە خێراتر دەكات".
لەمبارەیەوە وەفدی باڵای سەربازی بەریتانیا پشتگیری خۆیان بۆ هەرێمی كوردستان و بە تایبەتیش بۆ بەردەوامی چاكسازییەكانی وەزارەتی پێشمەرگە دووپات كردەوە.
لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا باسی دۆخی ئەمنی ناوچەكە و عیراق و هەرێمی كوردستان كرا، هەردوولا جەختیان كردەوە كە پێویستە حكومەت و لایەنە عیراقییەكان هەوڵەكانیان چڕبكەنەوە بۆ رێگریكردن لە هەرچەشنە هەنگاو و جوڵەیەك كە ببێتە هۆی بارگرژی و ناسەقامگیری لە عیراقدا، هەردوولاش هاوڕابوون كە مانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عیراق و هەرێمی كوردستان گرنگە بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری عیراق".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

