داوادەكرێت لە دانیشتنێكی نائاساییدا سەرۆكی پەرلەمان هەڵببژێردرێت
عیراق 11:32 AM - 2023-11-24
PUKMEDIA
ئەنجومەنی نوێنەران
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت: "مانەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بەبێ سەرۆك لەڕوی یاسایی و سیاسییەوە گونجاو نییە بۆیە داوادەكرێت دەرگای خۆپاڵاوتنی كاندیدەكان بۆ ئەو پۆستە بكرێتەوە و لە دانیشتنێكی نائاساییدا هەڵبژاردنەكە ئەنجامبدرێت".
كاروان یاروەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكیسیۆنی یەكێتی لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگەیاند: "هەوڵەكان چڕكراونەتەوە بۆ ئەوەی هەفتەی داهاتوو هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی بەڕێوەبچێت، چونكە دواخستنی و مانەوەی ئەنجومەنەكە بەبێ سەرۆك لەڕوی یاسایی و سیاسییەوە گونجاو نییە".
"هاوكات چەند لایەنێك بەبەهانەی نەورژاندنی كێشەكە لەسەروبەندی هەڵبژاردندا، داوا دەكەن هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنەكە بخرێتە دوای پشووی وەرزی یاسادانان و هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بۆ ئەوەی كات بە لایەنە سوننەكانیش بدرێت بۆ رێككەوتن لەسەر كاندیدێكی هاوبەش" كاروان یاروەیس وادەڵێت.
راشیدەگەیەنێت: "هەوڵەكان جددین بۆ ئەوەی شەممەی داهاتوو 25-11-2023، دەرگای خۆپاڵاوتن و تۆماركردنی كاندیدەكان بۆ سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بكرێتەوە و ناوەڕاستی هەفتەش لە دانشتنێكی نائاساییدا هەڵبژاردنەكە ئەنجامبدرێت".
ئەمەش لە كاتێكدایە رۆژی 22-11-2023، بەئامادەبوونی 180 ئەندام، دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ تاوتوێكردنی ھەڵبژاردنی سەرۆكێكی نوێ بۆ ئەنجومەنەكە و چەند پرسێكی دیكە بەسەرۆكایەتی موحسین مەندەلاوی بەڕێوەچوو، بەڵام هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێ بۆ دوای سەری ساڵی نوێ دواخرا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

