سەرۆككۆمار: هاوكاری نێوان عیراق و ئەرمینیا زیاتربكرێت
عیراق 12:10 PM - 2023-11-24
نووسینگەی سەرۆكایەتی كۆمار
سەرۆككۆماری عیراق و سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانی ئەرمینیا
د. لەتیف جەمال رەشید سەرۆككۆماری عیراق سەردانی بارەگای ئەنجومەنی نیشتمانی ئەرمینیای كرد و لەگەڵ ئالان سیمۆنیان سەرۆكی ئەنجومەنەكە كۆبووەوە.
لە میانی دیدارەكەدا، كە رۆژی 23-11-2023 بەڕێوەچوو، باس لە پێشهاتەكانی دۆخی سیاسی لەسەر گۆڕەپانی نێودەوڵەتی كرا و سەرۆككۆمار ئاماژەی بە پێویستی فراوانكردنی چوارچێوەی هاریكاری یاسایی نێوان پەرلەمانی عیراق و ئەرمینیا كرد لەڕێی كاراكردنی میكانیزمی پەیوەندی نێوان هەردوولا.
هەروەها سەرۆككۆمار باسی لە دیدارەكانی لەگەڵ هەریەك لە سەرۆك كۆمارو سەرۆك وەزیرانی ئەرمینیا و ئەو رێككەوتن و پلان و كارانەی داهاتوو كرد، كە هاتوونەتە ئاراوە و خزمەت بە خواستەكانی هەردوو وڵاتی دۆست بۆ گەشەپێدان و خۆشگوزەرانی دەكەن، ئاماژەی بە دۆخی ئەمنی و سیاسی و سەقامگیریی ئابوری عیراقیش كرد، كە ئەوەش هاندەری هاتنە ناوەوەی كۆمپانیا ئەرمەنییەكانە بۆ كەرتی وەبەرهێنان و ئاوەدانكردنەوە.
سەرۆككۆمار جەختی لە گرنگی ئاڵوگۆڕی ئەزمونەكان لە نێوان هەردوولا و گرتنەبەری رێگاكانی پەرەپێدانی كاری پەرلەمانی و یاسادانان كردەوە، پێویستی پاڵپشتیكردنی كارەكانی لیژنەی دۆستایەتی عیراق-ئەرمەنی رونكردەوە.
هەروەها ئاماژەی بەوەدا، كە عیراق وڵاتێكی خاوەن مێژووە و خاوەنی شارستانییەتێكی دێرینە، كە بنەمای یاسادانان و یاسایە لە جیهاندا.
لە بەرامبەردا سیمۆنیان خۆشحاڵی خۆی بە دیدار لەگەڵ سەرۆككۆمار دەربڕی و جەختی لەسەر خواستی وڵاتەكەی كردەوە بۆ فراوانكردنی ئاسۆی هاوكاری لەگەڵ عیراق بۆئەوەی چەندین بوار بگرێتەوە و خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی هەردوو وڵاتی دۆست بكات.
لە كۆبوونەوەكەدا محەمەد سدیق ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران و محەمەد حسێن بەحر ئەلعلوم بریكاری وەزیری دەرەوە و ژمارەیەك بەرپرسی دیكە ئامادەبوون.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

