مەکتەبی سیاسی: یەکێتی بڕوای بە خەبات و یەکسانی ژنان هەیە
کوردستان 06:44 PM - 2023-11-25
PUKMEDIA
لۆگۆی یەکێتی
مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان بۆ 25ی نۆڤەمبەر رۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و كچان پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: "یەكێتی وەك حزبێكی سۆشیالیست دیموكراتی و پێشكەوتنخواز، بڕوای پتەوی بە خەباتی ژنان و یەكسانی و نەهێشتنی جیاكاری و ستەم هەیە، پێویستیشە بنەمای یاسایی بۆ مافەكانی ژنان دابندرێت و حكومەت و دەزگا پەیوەندیدارەكان پابەند بكرێن بە جێبەجێ كردنییەوە".
دەقی پەیامەکە:
رۆژی 25 نۆڤەمبەری هەموو ساڵێك ، رۆژی هاتنە کۆڕی خەباتی ژنانە دژ بە ستەم و نادادی و جیاكاری و چەوساندنەوە و توندوتیژی، ئەو رۆژە بۆتە سیمبول بۆ ژنان تا لەرێگەیەوە لەسەرتاسەری دونیا، وەك بۆنەیەكی رەسمی چالاكی و گردبوونەوە بكرێت ،گوزارشت لە داواكاری و پەیامە یەكسانخوازەكەی ژنان بكرێت.
نەتەوەیەكگرتووەكان بە رەسمی ئەم رۆژی دیاریكردووە و بۆنەکەش هەموو ئەو لایەنانە دەگرێتەوە كە كاریگەریان بەسەر ژنانەوە هەیە بە هەموو جۆرەكانی توندوتیژی وەك (نایەكسانی و جیاكاری، توندوتیژی ناو خێزان، توندوتیژی جەستەیی و دەرونی ،دەستدرێژی سێكسی، بازرگانیكردن بە ژنان و خەتەنەكردنی مێینە...هتد)
یەكێتیی نیشتمانی كوردستان، وەك حزبێكی سۆشیال دیموکراتی و پێشکەوتنخوازی دەربەست بۆ خەمی كۆی چین و توێژەكانی كۆمەڵگە بڕوای پتەوی بە خەباتی ژنان و یەكسانی و نەهێشتنی جیاكاری و ستەم هەیە، لەسەر ئەم دیدە كە بەشێكە لە رێبازە دروستەكەی سەرۆك "مام جەلال "بەردەوام دەبێت ، لە پێناو ئەوەی ژنان بگەن بە مافەكانیان و جیاكاری بنەبڕ بكرێت و وڵات لەسەر پرەنسیپی وەكیەكی و یەكسانی بینابكرێت. بۆ ئەمەش پێویستە بنەمای یاسایی بۆ مافەكانی ژنان دابندرێت و حكومەت و دەزگا پەیوەندیدارەكان پابەند بكرێن بە جێبەجێ كردنییەوە.
سەرکەوێ خەباتی ژنان دژی توندوتیژی و پایەدار بێت کوردەوارییەکی دروست و چوون یەک لە سایەی ئاشتی کۆمەڵایەتی و دادپەوەریدا
مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانی كوردستان
25/11/2023
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

