قوباد تاڵەبانی: شەرەف لە ژن كوشتندا نییە
کوردستان 10:34 AM - 2023-11-26
PUKMEDIA
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت: "دەبێت هاوكارو هەماهەنگی ژنان و كچانی كۆمەڵگەی خۆمان بین و بڕوامان بەوە هەبێت نەهێشتنی توندوتیژی دژ یە ژنان بەرەو بنبڕكردن دەچێت، نەهێشتنی توندوتیژیش پێویستی بە چارەسەرێكی ریشەیی و هاوكاری و هەماهەنگی حكومەت و كۆمەڵگەی مەدەنی هەیە".
ئەمڕۆ
26-11-2023، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە دیداری سلێمانی
بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و كچان وتارێكی پێشكەشكرد و رایگەیاند:
" بە ژنان و کچانی کوردستان دەڵێم پیاوی ئازای زۆرتان لەگەڵە، کە شانبەشانتان
داکۆکی لە مافەکانتان دەکات".
لە وتارەکەیدا قوباد تاڵەبانی راشیگەیاند:" دەبێت هاوكارو هەماهەنگی ژنان و كچانی كۆمەڵگەی خۆمان بین و بڕوامان بەوە هەبێت نەهێشتنی توندوتیژی دژ یە ژنان بەرەو بنبڕكردن دەچێت، نەهێشتنی توندوتیژیش پێویستی بە چارەسەرێكی ریشەیی و هاوكاری و هەماهەنگی حكومەت و كۆمەڵگەی مەدەنی هەیە، دەیان رێکخراوی
کۆمەڵگەی مەدەنی سەرەڕای بەربەستەکانی بەردەمیان، لەهەرسێ شارەکانی(سلێمانی و
هەولێر و دهۆک) کۆبوونەتەوە و لەپێناو ئازادی ژنان کاردەکەن، بەڵام سەرەڕای ئەوەش
پێمان وایە ئەم کارە تەنها بەحکومەت و کۆمەڵگەی مەدەنی ناکرێت و پرسی
بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و خێزان پرسێکی پەراوێزخراوە، بۆیە پێویستە
کاری زیاتر بکرێت تا ئەم پرسە بکرێتە پرسێکی نیشتمانیی لە هەرێمی کوردستان".
وتیشی:"ئابووری پێشناکەوێت ئەگەر دەرفەت و بازاڕی کارکردن بەڕووی نیوەی کۆمەڵگە داخراو بێت، دیموکراسی پێشناکەوێت ئەگەر نیوەی کۆمەڵگەکەت ئازاد نەبێت لەدیاریکردنی نوێنەرانی راستەقینەی خۆیان، یاسا سەروەر نابێت ئەگەر سوڵحی کۆمەڵایەتی و عەشایەری بەردەوام بێت و جێگەی دادگا و فەرمانگە رەسمییەکان بگرێتەوە، ئەمە بۆ هەموو بوارەکانی دیکەش راستە، دەبێت
هەمووان کار لەسەر کەمکردنەوەی توندوتیژی بکەین، هیچ پاساوێک نییە بۆ توندوتیژی،
بڕواشمان وایە سەرەتا لە خێزانەوە توندوتیژی دەستپێدەکات، هەربۆیە پێویستە کار
لەسەر وشیاری پەروەردەیی نەوەکانی داهاتوو بکەین".
لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا، قوباد تاڵەبانی داوایکرد "رێکخراوەکان و چالاکوانانی بواری مافەکانی ژنان لەپێناو هۆشیاکردنەوەی زیاتری کۆمەڵگا، پەیوەندیی راستەوخۆ لەگەڵ خەڵک دروست بکەن، میکانیزمێک و شێوە رێکخستنێک دروست بکەن کە بەردەوامیی و بەشێوەیەکی راستەوخۆ لەگەڵ خەڵکدا گفتوگۆ بکەن، بە تایبەتیش لەگەڵ ئەو بەشە لە کۆمەڵگا کە رێژەی توندوتیژی لەناویاندا بەرزترە".
راشیگەیاند:" لەچەند رۆژی داهاتوودا یادی شەهیدکردنی (محەمەد لەتیف)ە کە لەپێناو ئازادی و بەرگری لە مافەکانی ژناندا شەهیدکرا، ئەوکات بەڵێنم بە بنەماڵەکەیدا کە ناوەستم تاوەکو بکوژانی دەستگیرنەکرێن و بەسزای خۆیان نەگەیەنرێن، خۆشبەختانە دەزگای ئاسایشی هەرێم شار بە شار و وڵات بە وڵات بەدوای بکوژانیدا گەڕان و کۆڵیان نەدا تا دەستگیریانکردن".
لە کۆتایی وتارەکەشیدا قوباد تاڵەبانی وتی:" دەبێت خەمی نەهێشتنی بیری توندوتیژی خەمی هەموومان بێت بەبێ جیاوازی، هەمووان پێکەوە ئەم خەمە لەکۆڵبنێین لە بچوکترین کێشەوە تا کوشتنی ژنێک بەبیانووی شەرەف، پێویستە هەمووان بەیەک دەنگ بڵێین هیچ شەرەفێک لە ژن کوشتندا نییە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

