وەزیری پێشمەرگە گەڕایەوە سەر كارەكەی
کوردستان 10:34 AM - 2023-11-27
PUKMEDIA
جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم و وەزیری پێشمەرگە
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٧-١١-٢٠٢٣ بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم، شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە گەڕایەوە سەر كارەكەی.
لەدوای گەڕانەوەشی بۆ سەر کارەکەی شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پیشمەرگە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:"پێشمەرگە هەمیشە قەڵغانی پارێزگاری کوردستان بووە و هەر بەو شێوەیەش دەمێنێتەوە، چونکە پێشمەرگە بۆ خزمەتی خەڵک و پارێزگاری لەخاکی کوردستان دروستبووە و ئەمڕۆش لەسەر ئەو رێبازە درێژە بە کارەکانی دەدات".
وتیشی:" لەماوەی رابردوودا توانیومانە بەشێک لە هێزەکانی پیشمەرگە یەکبخەینەوە و لەو پرۆسەیەش بەردەوام دەبین، چونکە لەئێستادا زەمینەیەکی لەبارتر هەیە بۆ یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە".
شۆڕش ئیسماعیل راشیگەیاند:"وەک چۆن لەڕابردوودا و لەشەڕی داعشدا لەگەڵ ئەمریکا و هاوپەیمانان، شەڕی تیرۆریستانمان کرد، داوا دەکەم بۆ داهاتووش هێزەکانی هاوپەیمانان پشتیوانی وەزارەتی پێشمەرگە بن و لە هاوکاریکردنمان بەردەوام بن".
شۆڕش ئیسماعیل زیاتر لە ساڵێكە نامەی دەستلەكاركێشانەوەی پێشكەش بە ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێم كردووە، بەڵام داواكەی پەسند نەكرا و وەك وەزیری پێشمەرگە گەڕایەوە سەر ئەركەكەی لە وەزارەتی پێشمەرگە.
شۆڕش ئیسماعیل رۆژی 10ی تەمووزی 2019، لەسەر پشكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە نۆیەمین كابینەی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بوو بە وەزیری كاروباری پێشمەرگە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

