قوباد تاڵهبانی: بۆ لهمهودوا چاكسازی وهزارهتی پێشمهرگه بهلاوازی بهڕێوهنهچێت
کوردستان 01:12 PM - 2023-11-27
نووسینگەی جێگری سەرۆك وەزیران
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران و شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە
بەئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران، شۆڕش ئیسماعیل گەڕایەوە بۆ ئەركەكەی وەك وەزیری پێشمەرگە.
بەبۆنەی گەڕاندنەوەی، شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە، لە كۆبوونەوەیەكدا كە ئەمڕۆ ٢٧ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣، لە دیوانی وەزارەت، بە ئامادەبوونی بریكاری وەزیر و سەرۆكی دەستەی ئەركان و ئەمینداری گشتی و ژمارەیەك لە ئەفسەرانی پلەباڵای وەزارەت بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی جەختی كردەوە كە دەبێت گلەیی و ناكۆكییەكان وەلابنرێن و پێكەوە وەك یەك تیم كار بكەن.
وتیشی: "ئاساییە ناكۆكی هەبێت لەنێوان لایەنە سیاسییەكان بەڵام بەهیچ شێوەیەك نابێت ئەو ناكۆكییانە لەناو وەزارەت رەنگ بداتەوە، ئەفسەران و پلەباڵاكانی وەزارەت دەبێت وەك یەك تیم بە شێوەیەكی پیشەییانە پێكەوە كاربكەن".
جێگری سەرۆك وەزیران ئاماژەی بە گرنگیی جێبەجێكردنی خاڵەكانی پڕۆسەی چاكسازی و رێكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستانی كرد، و رایگەیاند: "هاوكاری و هەماهەنگی هاوپەیمانان بەرز دەنرخێنین و بۆ لەمەولا نابێت پرۆسەی چاكسازی بە خاوی و لاوازی بەڕێوەبچێت".
داواشیكرد ئەفسەران و پلەباڵاكانی وەزارەت بە روحی هەست كردن بە ئەركی نیشتمانی كار بكەن لەپێناو جێبەجێ كردنی هەموو خاڵەكانی چاكسازی.
دواتر شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە، ئاماژەی بەوەدا كە پێویستی بە پشتیوانی هەموو لایەكە لەپێناو سەرخستنی كاروباری وەزارەت دوور لە ململانێی سیاسی، وتیشی: "كاری وەزارەت و هێزەكانی پێشمەرگە پیرۆزە و دەبێت لێكتێگەیشتنمان هەبێت بۆ باشتر بەجێگەیاندنی ئەركەكانمان".
جەختی لەوەش كردەوە كە لە قۆناغی داهاتوودا كاری باشتر دەكرێت وەكو یەك تیم.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

