بۆ یەكەمین جار سەنتەری لێكۆڵینەوەی چین لە زانكۆی سلێمانی دەكرێتەوە
کوردستان 05:05 PM - 2023-11-29
PUKMEDIA
مەڕاسیمی كردنەوەی یەكەمین سەنتەری لێكۆڵینەوەی چین لە زانكۆی سلێمانی
بۆ یەكەمجار لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و عیراق و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، سەنتەری لێكۆڵینەوەی چین لە هەرێمی كوردستانی عیراق لە زانكۆی سلێمانی كرایەوە.
ئەمڕۆ ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەكەمی عیراق، لیۆ جیۆن كونسوڵی گشتیی كۆماری گەلی چین لە هەرێم، باڵیۆز د. محەمەد سابیر سەرۆكی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی و د. كۆسار محەمەد سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و مامۆستایانی زانكۆ، لە ڕێوەڕەسمێكی شایستەدا سەنتەری لێكۆڵینەوەی چین لە هەرێمی كوردستانی عیراق لە زانكۆی سلێمانی دەستیبەكارەكانی كرد.
لە مەڕاسیمەكەدا باڵیۆز د. محەمەد سابیر سەرۆكی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی لە وتەیەكیدا پشتیوانی دامەزراوەكەی بۆ زانكۆكە و یەكەمین سەنتەری لێكۆڵینەوەی چین لە هەرێمی كوردستانی عیراق و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە زانكۆی سلێمانی دەربڕی و بە دەستپێشخەرییەكی باشی وەسفكرد.
راشیگەیاند: "كردنەوەی ئەم سەنتەرە دەرگایەكی باش دەبێت بۆ گەشەپێدانی پەیوەندی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی چین، لەڕووی زانستی، ئەكادیمی، ئابووری، دۆزینەوەی هەلی كار و پێگەیاندنی كادر و رەخساندنی دەرفەتی زیاتر بۆ بەدەستهێنانی كورسی خوێندن بۆ خوێندكارانی خوێندنی باڵا".
دواتر وتەیەك لەلایەن لیۆ جون كونسوڵی چین لە هەرێم پێشكەشكراو تێیدا جەختی لە دروستكردنی پردی پەیوەندی نێوان هەردوولا كردەوە لە بواری زانستی و ئەكادیمیا، هەروەها گۆڕینەوەی زانیاری و ئاڵوگۆڕی مامۆستاو خوێندكارو سودبینین لە تواناكانی هەردوولا، هەروەها خۆشحاڵی خۆشی دەربڕی بۆ كردنەوەی سەنتەری لێكۆڵینەوەی چین لە زانكۆی سلێمانی، هیواشی خواست ئەم سەنتەرە ببێتە دەستپێكی پەیوەندییەكی پتەو بۆ كاری گەورەتر لە هەرێمی كوردستان بۆ خزمەتگەیاندن بە وڵاتی چین و هەرێمی كوردستان لە هەموو بوارەكاندا.
هەر لە مەراسیمەکەدا د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند:
كردنەوەی ئەم سەنتەرە وێڕای دەستكەوتێكی مەزنە بۆ هەرێمی كوردستان و زانكۆی
سلێمانی دەستكەوتێكی مێژوویی و گەورەیە بە تایبەت بۆ شاری سلێمانی "پایتەختی
رۆشنبیری"، بۆیە پێویستە زیاتر پەرە بە پەیوەندییەكانمان بدەین لەگەڵ وڵاتانی
دنیا، بە تایبەت لە بواری زانستی ئەكادیمی كە سەرچاوەو كۆڵەكەی بەروپێشبردنی وڵاتە.
ئەمەش لە كاتێكدایە رۆژی ١٦ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣، لیۆ جیۆن كونسوڵی گشتیی نوێی كۆماری گەلی چین لە هەرێمی كوردستان، لە سەردانەكەیدا بۆلای قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیران رایگەیاند: "بۆ بەهێزتر كردنی پەیوەندییەكانی نێوان چین و هەرێم، ئامادەی هەماهەنگین و لە داهاتوویەكی نزیكدا سەنتەرێكی لێكۆڵینەوەی چینی لە زانكۆی سلێمانی دەكرێتەوە و كاریش دەكەن كە پەیوەندیی ئەكادیمی لەنێوان زانكۆكانی چین و كوردستاندا دروست بكەن".
PUKMEDIA

هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

