سەرۆککۆمار: گۆڕانی کەشوهەوا هەڕەشەیە بۆ ئاسایش و سەقامگیریی جیهان
عیراق 06:46 PM - 2023-12-01
راگەیاندنی سەرۆککۆمار
سەرۆککۆمار و ئەمینداری گشتی پەیمانی باکوری ئەتڵەسی (ناتۆ)
سەرۆک کۆمار دکتۆر لەتیف جەمال رەشید لە پەراوێزی کارەکانی کۆنفرانسی لوتکەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کەشوهەوا (COP28) چاوی بە بەڕێز یانس ستۆلتێنبێرگ ئەمینداری گشتی پەیمانی باکوری ئەتڵەسی (ناتۆ) کەوت.
لە دیدارەکەدا، کە ئەمڕۆ هەینی 1-12-2023 لە دوبەی بەڕێوەچو و هەردوو بەڕێزان د.فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە و نزار ئامێدی وەزیری ژینگە ئامادەبون، باس لە رەوشی ئاسایش و سیاسی لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتی و کارەکانی کۆنفرانسی کەشوهەوا (COP28) کرا، لەوبارەیەوە سەرۆک کۆمار دوپاتیکردەوە، کە گۆڕانی کەشوهەوا هەڕەشەیە بۆسەر ئاسایش و سەقامگیریی جیهان، هەربۆیە گرنگە پەیوەندییەکان پتەوبکرێن و ئاسۆی هاریکاری لەنێوان هەموان بۆ روبەڕوبونەوەی ئەو مەترسیانە فراوان بکرێت.
هەر لە دیدارەکەدا، سەرۆک کۆمار رێوشوێنەکانی عیراقی لە رێی وەزارەتی ژینگە و وەزارەت و پێکهاتە و فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی دیکەی حکومەتەوە بۆ کەمکردنەوەی دەرهاویشتە نێگەتیڤەکانی گۆڕانی کەشوهەوا و بەرەنگاربونەوەی وشکبون و کەمبونەوەی ئاو و بنبڕکردنی بەبیابانبون، رونکردەوە.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، سەرۆک کۆمار هەڵوێستی چەسپاوی عیراقی لەبارەی پرسی فەڵەستین دوپاتکردەوە و ئیدانەی دەستدرێژییەکانی سەر هاووڵاتیانی سڤیلی کرد، بە پێویستیشیزانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەڵوێستی روون و راشکاوانەی هەبێت دژ بەو پێشێلکاریانەی دەرهەق بە گەلی فەڵەستین ئەنجام دەدرێن، سەرەڕای پێدانی مافی چارەی خۆنوسین.
لەلایەن خۆیەوە ئەمینداری گشتی پەیمانی باکوری ئەتڵەسی ستایشی رۆڵی گەورەی عیراقی کرد لە بنبڕکردنی تیرۆر و رەخساندنی بنەمای ئاشتی لە ناوچەکە و بەرقەرارکردنی ئاشتی و سەقامگیری لە عیراقدا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

