یەکێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای بەغداوە بەرگری لە کوردانی فەیلی دەکات
کوردستان 11:08 AM - 2023-12-03
PUKMEDIA
شێخ جاسم سورە مێری
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەیەوێت خزمەتی زیاتری کوردانی فەیلی بکات، لەو چوارچێوەیەشدا بە كاندیدێكی كوردی فەیلی سەربەخۆ بە ژمارە ٢٠٤ بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراقی کردووە و داوا لە کوردانی بەغدا دەکات دەنگ بە شێخ جاسم سورەمێری بدەن تا لە ئەنجومەنی پارێزگای بەغداوە کێشەکانیان چارەسەربکرێت.
کوردانی فەیلی لە بەغدا چەندین کێشەیان هەیە
شێخ جاسم سورەمێری کاندیدی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر کورسی کۆتای فەیلییەکان لە بەغدا بە ژمارە ٢٠٤، بە سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "کوردانی فەیلی لە بەغدا زۆر کێشەو گیروگرفتی وەک نەبوونی رەگەزنامە و دەربەدەرکردن و ستەمکردن لێیان هەیە و ئەگەر وەک کاندیدی کوردە فەیلییەکان بچمە ئەنجومەنی پارێزگای بەغدا بەرنامە و پلانم هەیە کێشە و گرفتەکانیان لە رێگای ئەنجومەنی پارێزگاکەوە چارەسەر بکەم".
"کوردانی فەیلی مافی خۆیانە نوێنەرێکیان لە ئەنجومەنی پارێزگای بەغدا هەبێت بۆئەوەی بەرگری لە مافەکانیان بکات، بۆئەمەش یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەوڵی سەرخستنی تاکە کاندیدی کوردی فەیلییە لە بەغدا، ئەمەش ئەو رێبازە دروستەی سەرۆک مام جەلال-ە کە لە رابردوودا هەمیشە پشتیوانی کوردانی فەیلی بووە"، شێخ جاسم سورەمێری وادەڵێت.
وتیشی: "داواکارم لە کوردانی فەیلی لە پارێزگاکە دەنگم پێ بدەن بۆئەوەی لە ئەنجومەنی پارێزگای بەغداوە بەرگریکاری مافەکانیان بم و شەڕی بەدەستهێنانەوەی مافەکانیان بکەم".
یەکێتی پشتیوانی کوردانی فەیلی دەکات
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پشتیوانی کوردانی فەیلی دەکات و کاردەکات تا نوێنەرێکیان لە ئەنجومەنی پارێزگای بەغدا هەبێت و لەوێوە کێشەو گیروگرفتەکانیان چارەسەربکرێت.
هەر لەوبارەیەوە رابیحە حەمەد لێپرسراوی مەڵبەندی بەغدای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی لە کاندیدی کورسی کۆتای فەیلییەکان بۆ ئەنجومەنی پارێزگای بەغدا دەکەین و داوا لە کوردەکانی بەغدا دەکەین دەنگ بە شێخ جاسم سورەمێری کاندیدی ژمارە ٢٠٤ بدەن".
"کوردانی فەیلی مافی خۆیانە نوێنەرێکیان لە ئەنجومەنی پارێزگای بەغدا هەبێت و بەرگری لە مافەکانیان بکات، بۆ ئەمەش یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەوڵی سەرخستنی کاندیدەکەیان دەدات و لەسەر رێبازی سەرۆک مام جەلال بە یاسا بەرگری لە مافەکانیان دەکات"، رابیحە حەمەد وادەڵێت.
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق لە بەغدا، بە كاندیدێكی كوردی فەیلی سەربەخۆ بە لیستی ژمارە ٢٠٤ بۆ بەدەستهێنانی كورسی كۆتاكان بەشداری هەڵبژاردنەكە دەكات و دەیەوێت لە رێگای ئەنجومەنی پارێزگاکەوە بەرگریکارێکی سەرسەختی ماف و شایستەکانی کوردی فەیلی بێت، بۆئەمەش کاندیدێکی دەستنیشان کردووە بۆئەوەی کوردانی فەیلی دەنگی پێ بدەن و ببێتە نوێنەری راستەقینەیان لە ئەنجومەنی پارێزگای بەغدا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

