قوباد تاڵەبانی: ژن لە كۆمەڵگەی ئێمەدا لاواز نییەو بەهێزە
کوردستان 09:30 AM - 2023-12-07
PUKMEDIA
یەكەمین كۆنفرانسی ژن لە ئاوێنەی كۆمەڵگەو مێژوودا
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەكەمی عیراق و د. ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و حەمەی حەمەسەعید وەزیری رۆشنبیری و لاوان و مامۆستایانی زانكۆ، یەكەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی ژن، لەژێر دروشمی ژن لە ئاوێنەی كۆمەڵگە و مێژوودا، كە كۆنفرانسێكی هاوبەشی زانكۆی سلێمانی و زانكۆی جیهان-سلێمانییە، دەستیپێكرد.
ژن كوشتن ناوبانگی هەرێم ناشرین دەكات
لە پانێڵێكی كۆنفرانسەكەدا قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند: "ژن لە كۆمەڵگەی ئێمەدا بەهێز و خاوەن ئیرادەیە، لاواز نییە، بەڵكو لەگەڵ پیاواندا یەكسانن و باوەڕمان بە یەكسانی هەیە، هەربۆیە حكومەت دەتوانێت لە رێگەی سیاسەتی خۆی و یاسا و رێنماییەكانەوە هەوڵی هێنانەدی یەكسانی لەنێوان ژنان و پیاواندا بدات، دەشبێت پیاوان و سەرجەم چین و توێژەكان و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی لەو رووەوە هاوكاری حكومەت بكەن، هاوكات زانكۆ و پەیمانگەكانیش دەتوانن كاریگەریان لەسەر پرسی ژنان هەبێت".
راشیگەیاند: "پێویستە میدیاكان هۆشیارانەتر مامەڵە لەگەڵ پرسی ژناندا بكەن و كوشتن بە گشتی و كوشتنی ژنان بەتایبەت قێزەونانەتر سەیربكرێت كە بەداخەوە چەندین ساڵە گرنگی زیاتر بە حاڵەتەكانی ژن كوشتن و توندو تیژی دراوە، بێگومان ژن كوشتن ناوبانگی هەرێم ناشرین دەكات، هەربۆیە دەبێت كۆمەڵگەی ئێمە باوەڕی بە یەكسانی نێوان ژنان و پیاوان هەبێت و ژنانیش پشتیوانی یەكتربن".
قوباد تاڵەبانی ئەوەشی راگەیاند: "هاوسەنگی نێوان ژنان و پیاوان پرسێكی جیهانییە، لە كۆمەڵگەی كوردیشدا دەبێت پرسی ژنان بەردەوام باسبكرێت و نابێت لە ساڵێكدا چەند رۆژێك تایبەت بكرێت بە ژنان، بۆیە پێویستە ئەم جۆرە كۆنفرانسانە بەردەوام بن و ساڵانە لە ناوچە جیاجیاكانی كوردستان بەڕێوەبچن بۆ ئەوەی پرسی ژنان بكەینە پرسی هەمووان، ژنانی كوردستان لە هەموو بوارەكاندا پێویستیان بە هاندان و نموونەی باڵا هەیە".
وتیشی: "بۆ روبەڕوبوونەوەی توندوتیژی پێویستە لە ماڵەوە دەستپێبكەین، هەرچەندە حكومەت و حزبەكان و بازاڕی كار پیاوسالارین، وەك جێگری سەرۆكی حكومەت لە دابەشكردنی پۆستە ئیدارییەكانی حكومەت رازی نیم و پێموایە دەبێت ژنان لە پۆستە جێبەجێ كارەكاندابن، راپۆرتە نێودەوڵەتییەكانیش سەلماندوویانە لە بەڕێوەبردندا ژنان لە پاوان سەركەوتووترن".
لە كۆتایی پانێڵەكەشدا قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند: "دووبارەی دەكەمەوە هیچ شەرەفێك لە ژن كوشتندا نییە و هیچ بیانوویەكیش بۆ توندوتیژی دژ بە ژنان نییە، ئیتر بەسە".
ژنان خاوەنی پێگەی خۆیانن لە كۆمەڵگەدا
لە پانێڵێكی دیكەی كۆنفرانسەكەدا خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەكەمی عیراق رایگەیاند: "ئێمەی ژنان بەشێكین لە كۆمەڵگە و بڕوابەخۆبوون و كۆڵنەدان زۆر گرنگن بۆ ژنان، چونكە وا دەكات ژنان بەردەوامبن و كۆڵنەدەن".
راشیگەیاند: "پشتگیری ژنان لەنێوان خۆیاندا زۆر گرنگە چونكە بەیەكەوە بەهێز دەبن، بەڵام بەداخەوە پشتگیری ژنان بۆ ژنان زۆر كەمە، بۆیە دەبێت ژنان بەرگری لە مافەكانی خۆیان بكەن".
خانمی یەكەمی عیراق راشیگەیاند: "بڕیارەكانمان رێك و راستن و پەشیمان بوونەوەمان نییە و ژنان خاوەنی پێگەی خۆیانن لە كۆمەڵگەدا، ئێستا لە كۆمەڵگەی خۆماندا بەشێك لە ژنان خاوەنی كاری خۆیانن و ئەمەش جێی دڵخۆشییە".
لە یەكەمین كۆنفرانسی ژن لە ئاوێنەی كۆمەڵگە و مێژوودا، چەند پانێڵێكی دیكە پیشكەشكران و ئامانجی كۆنفرانسەكەش بریتییە لە، دیاریكردنی كۆسپ و لەمپەڕەكانی بەردەم ژنان كە رێگری لە پێشكەوتن و زەمینەسازیی دەرخستنی توانا و رۆڵیان دەكەن، هاوكات خوێندنەوە و توێژینەوەی رۆڵی ژن لە رابردوو و ئێستادا و نووسینەوەی مێژووی ژنانی كورد لە چوارچێوەی مێژوونووسی هاوچەرخ و دوور لە هەژموونی ئایدۆلۆژیی و كولتووریی و سیاسیی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

