سەرۆك بافڵ: یەكێتی پشتگیریی هەڵبژاردنێكی بێگەرد دەكات
کوردستان 12:13 PM - 2023-12-07
نووسینگەی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی و نوری مالكی سەرۆكی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغدا چاویكەوت بە نوری مالكی، سەرۆكی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا.
لە دیدارێكدا كە خالید شوانی وەزیری داد ئامادەبوو، جەخت لە گەشەپێدانی پەیوەندییە مێژوویی و هاوبەشەكانی هەردوولا كرایەوە لەپێناو هاوكاری و هەماهەنگیی زیاتر بۆ چارەسەركردنی كێشەكان، پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكان و سەقامگیریی لە وڵاتدا.
لەدرێژەی دیدارەكەدا بەردەوامیی گفتوگۆی نیشتمانی و بونیادنەرانەی لایەنەكانی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لە پێناو سەرخستنی كارنامەی حكومەت، پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی زیاتر و چارەسەركردنی كێشەكان دووپاتكرایەوە بەتایبەت پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا، لەوبارەیەشەوە سەرۆك بافڵ داوایكرد، شایستە داراییەكانی هەرێم و مووچەی فەرمانبەران تێكەڵی ناكۆكی و ململانێكان نەكرێت و ژیانی خەڵك پارێزراوبێت.
هاریكاریی نێوان لایەنەكان بۆ سەرخستن و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان تەوەرێكیتری دیدارەكە بوو و سەرۆك بافڵ رایگەیاند: "یەكێتی پشتگیریی تەواوی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێكی بێگەرد دەكات لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا بەتایبەت لە شاری كەركوك، چونكە دۆخی شارەكە تایبەتمەندیی خۆی هەیە و پێویستی بە گۆڕانكاریی ئیداری و خزمەتی زیاتر هەیە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

