ساڵیادی ژیانئاوایی شەهیدی فەرماندە ئاکام عومەر بەڕێوەدەچێت
کوردستان 09:11 AM - 2023-12-12
فۆتۆ/ دەرباز ستار
شەهیدی فەرماندە ئاکام عومەر
ئەمڕۆ سێشەممە ١٢-١٢-٢٠٢٣ لە تەلاری هونەر لە سلێمانی سەعات ٣ی پاشنیوەڕۆ بەشکۆوە ساڵیادی ژیانئاوایی شەهیدی فەرماندە ئاکام عومەر فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان بەڕێوەدەچێت.
ژیاننامەی فەرماندە ئاکام ...
ئاكام عومەر، فەرماندەی فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان، لە ساڵی 1989 لە هەولێر لەخێزانێكی نیشتمان پەروەر لەدایكبووە و كوڕی پێشمەرگەی دێرین عومەر عوسمانە كە لەنێوان ساڵانی 1978 بۆ 2007 پێشمەرگەبووە و دواتر خانەنشین كراوە،
هاوكات خوشكەزای شەهیدی گۆڕون فەرماندەی تۆپخانەی یەكێتی شەهید شێخ تارقی تۆپخانەبووە، ئاكام دووخوشك و برایەكی هەیە و خۆی منداڵی سێیەمی خێزانەكەیانە، قۆناغەكانی خوێندنی سەرەتای و ئامادەیی لەهەولێر تەواوكردووە، بەهۆی زانینی زمانی ئینگلیزییەوە لەنێوان ساڵانی 2006 بۆ 2010 لەگەڵ ئەمریكییەكان وەك وەرگێڕی زمان و لەهەمانكاتدا وەك سەربازیش كاری كردووە، دواتر بەهۆی لێهاتوییەوە لەساڵی 2011 بەهاوكاری ئەمریكییەكان دەچێتە وڵاتی ئەمریكا و بۆ 2 ساڵ كۆلێجی سەربازی دەخوێنێت،
ساڵی 2014 دەگەڕێتەوە هەرێمی كوردستان و پەیوەندی بە جەعفەر شێخ مستەفا فەرماندەی گشتی ئەوكاتی هێزەكانی 70 و سەرپەرشتیاری میحوەرەكانی پێشمەرگەوە دەكات و لەڕێگای ئەوەوە هاتەوە بواری پێشمەرگایەتی و بووە پردێكی پەیوەندی بەهێز لەنێوان پێشمەرگە و هێزی ئاسمانی هاوپەیمانان، دواتر ئەركی پێدراو ئەركەكەی ئەوەبوو بارەگاكانی داعشی لەسنووری جەلەولا بۆ فڕۆكەكانی هاوپەیمانان دیاریدەكرد و بۆردومان دەكران، لەساڵی 2015 ئەركەكەی گوزرایەوە بۆ میحوەری كەركوك و بەبڕیاری شێخ جەعفەر شێخ مستەفا هێزێكی بەناوی كۆماندۆ بۆ دروستدەكرێت كەپێكهاتبوون لە 38 پێشمەرگە، لەدوای ساڵی 2015 ەوە وەك هێزێكی پشتیوانی لەهەر میحوەرێك شەڕ دژی داعش هەبوایە بەهۆی لێهاتویی و گیان بازیانەوە دەچوون بەهانای پێشمەرگەكانەوە و داعشیان تێكدەشكاند.
هێزەكانی كۆماندۆ بەفەرماندەیی ئاكام عومەر بەردەوام مەشقەكانیان لەژێر سەرپەرشتی هێزەكانی ئەمریكا و ئەڵمانیا و فەڕەنسادا بووە و بەهۆی ئەو كاریگەرییەی لەشەڕی دژی داعش هەیانبوو لەماوەی 6ساڵدا ژمارەیان لە 38 كەسەوە بۆ 3هەزار كەس زیادكراو ناوەكەیان گۆڕدرا بۆ فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان.
ئاكام عومەر لەشەڕی رزگاركردنی موسڵ لەدژی داعش لەمانگی 10ی 2016 دوو جار برینداربووە تەنانەت جارێك خۆكوژێكی داعشی بەچەكی ئەی تی فۆڕ تەقاندووەتەوە كەبەخێرایی بەرەو ڕووی هێزەكەیان هاتبوو بۆ خۆ تەقاندنەوە و لەئەنجامدا خۆی بەسەختی بریندار بووە، لەماوەی شەڕی داعشدا 9 خۆكوژی بەهان شێوە تەقاندۆتەوە، پێشئەوەی خۆیان بە هێزەكانی پێشمەرگەدا بتەقێننەوە.
لەساڵی 2017 شدا داعش هێرشی كردبووە سەر بنكەیەكی ئەمریكییەكان لەمەعەسكەر كەیوان لەكەركوك و لەسەر داوای ئەمریكییەكان بەهاوكاری هێزی كۆماندۆ بەهانای ئەمریكییەكانەوە چووە و خۆكوژێك خۆی بەهێزەكەیاندا تەقاندۆتەوە و لەئەنجامدا پێشمەرگەیەك شەهید و فەرماندە ئاكام و 5 پێشمەرگەی تریش برینداربوون، دواتر ئەمریكییەكان بەهۆی سەختی برینەكەیەوە بۆ چارەسەر دەیبەن بۆ ئەمریكا.
لەماوەی شەڕی داعشدا كاتێك لەمیحوەری 5ی پێنجی پێشمەرگە كە ئەوكات كەمال كەركوكی ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی سەرپەرشتی میحوەرەكەی دەكرد 6 پێشمەرگە لەلایەن داعشەوە گەمارۆ دەدرێن و لەسەر فەرمانی جەعفەر شێخ مستەفا هێزەكانی كۆماندۆ بەفەرماندەیی ئاكام عومەر دوای شەڕێكی قورس دەچن بەهانیانەوە و تەرمی 2 شەهید و 4 پێشمەرگەی بریندار لەگەمارۆكە رزگار دەكەن.
ئاكام عومەر بەهۆی لێهاتویەكانییەوە یەكەم پێشمەرگەبووە كەلە تەمەنی 36 ساڵیدا بەحەقی خۆی پلەی سەربازی بگاتە عەمید و بەمەرسومی سەرۆكایەتی هەرێم پەسەندكرابێت، بۆ ئەوەی جیاواز لەپێشمەرگەكانی كۆماندۆ دەرنەكەوێت هیچ كاتێك نەبینراوە پلەی سەربازییەكەی بەستبێت.
لەبواری مرۆیشدا كەسێكی بەخشندە و لەخەمی هەژاراندابووە و لەڕێگەی هەڵمەتی خوێن بەخشین و هاوكاری مادیەوە پاڵپشتێكی هەمیشەیی نەخۆشانی تالاسیمیا و نەخۆشخانەی هیوا بووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

