پیرۆزباییەکان بۆ جەژنی رۆژوی ئێزی
کوردستان 02:12 PM - 2023-12-15
PUKMEDIA
ئێزدییەکان
سەرۆک بافڵ: ئێزدییەكان بەشێكی گرنگ و كاریگەری كوردستانن
جەژنی رۆژوو لە خوشك و برایانی ئێزدی پیرۆزبێت و هیوادارم ئەم جەژنە لە خۆشی و كامەرانیدا بەسەربەرن.
ئێزدییەكان بەشێكی گرنگ و كاریگەری كوردستانن و لەمێژووی خەباتی گەلەكەماندا رۆڵێكی دیار و بەرچاویان هەیە، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەڕێزەوە لەو مێژووە دەڕوانێت و وەك هەمیشە پشتیوان دەبێت بۆ پاراستنی مافەكانتان.
لەم بۆنەیەدا جەخت لە هەنگاوی كرداری دەكەینەوە بۆ ئاوەدانكردنەوەی شەنگال و گەڕانەوەی ژیان بۆ ناوچەكە، ئێمەش پاڵپشت و پشتیوان دەبین.
شاد و سەرفرازبن
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
مەکتەبی سیاسی: ئێزدییەکان دوچاری کارەسات و مەینەتی و جینۆساید بوونەتەوە
بەبۆنەی جەژنی ڕۆژووی ئێزییەوە پیرۆزباییەكی گەرم ئاراستەی خوشك و برا ئێزدیەكانمان لە كوردستان و عێراق و سەرانسەری جیهان دەكەین.
ئێزیدییەکان لەم چەندساڵەی رابردوو بەتایبەت لە ٣ ئابی ٢.١٤ دوچاری کارەسات و مەینەتی و جینۆساید بوونەتەوە ، بۆیە ئومێد دەکەین هەوڵی هەموو لایەک چڕبکرێتەوە بۆ گرنگیدان و ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکانیان و سارێژکردنی زامەکانیان.
هیوادارین هەموو بۆنە و یادەکانتان بە شێوەیەکی ئاشتی و هێمنی و شادی بەسەربەرن.
مەکتەبی سیاسیی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
قوباد تاڵەبانی: هیوای جەژنێکی خۆش و پڕ لە ئاشتی و ئارامیتان بۆ دەخوازم
بەبۆنەی جەژنی رۆژووی ئێزی، پیرۆزبایی لە هەموو خوشک و برایانی ئێزدی لە کوردستان و جیهان دەکەم و هیوای جەژنێکی خۆش و پڕ لە ئاشتی و ئارامییان بۆ دەخوازم.
بۆنە و سرووتە ئاینییەکانی هەموو پێکهاتەکان دەرفەتێکی گرنگن بۆ بیرهێنانەوەی گرنگیی قوڵکردنەوەی گیانی ئاشتەوایی و پێکەوەژیان.
لە رۆژی جەژنی رۆژووی ئێزی کە بۆنەیەکە بۆ لێبوردەیی و گەردن ئازایی لەناو خوشک و برایانی ئێزدیی، جەخت دەکەینەوە لەسەر چارەسەرکردنی هەموو کێشەکانی ناوچەی شەنگال بە رێگەی ئاشتییانە.
هیوادارم ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ هەموو ئێزدییان و بەدوور بن لە هەموو ناخۆشییەک.
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال
سەعدی ئەحمەد پیرە: كۆتاییبێت بهئاوارهیی و نههامهتیهكانی هاوڵاتیانی ئێزدی
بهبۆنهی ھاتنی جەژنی رۆژووی ئێزی پیرۆزبایی لە خوشک و برایانی ئێزیدی لههەرێمی كوردستان و عیراق بهگشتی دهكهین، هیواخوازین ئهم جهژنه ببێته ههوێنی بهرقهراربوونی ئۆقرهیی و ئارامی لهوڵاتهكهماندا و پێكهوهژیانی ئاشتیانهی نێوان ئاین و ئاینزا و پێكهاته جیاجیاكان و كۆتایی بێت بهئاوارهیی و نههامهتیهكانی هاوڵاتیانی ئێزیدی لە هەرێمی كوردستان و عیراق و بگهرێنهوه بۆ زێدی خۆیان
تەئکیدیش دەكەینەوە کە یەکێتی نیشتیمانی كوردستان هەمیشە لەڕابردوو و ئێستاو داهاتووشدا پارێزگاری لە خوشکو برا ئێزیدییەکان دەکاتو وەک بەشێک لە پێکهاتەیەکی گرنگی کۆمەڵی کوردەواری سەیریان دەکات.
سەعدی ئەحمەد پیرە
وتەبێژی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

