قوباد تاڵەبانی: بەشداری بەرچاو لە هەڵبژاردن دا بکەن
کوردستان 05:28 PM - 2023-12-15
نوسینگەی رۆژنامەوانی قوباد تاڵەبانی
قوباد تاڵەبانی
قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، سەردانی خانەقینی کرد و لەگەڵ شێرکۆ میروەیس لێپرسراوی مەڵبەند و ئەندامانی مەڵبەندی خانەقینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی هەینی، ١٥ی دیسەمبەری ٢٠٢٣ بە ئامادەبوونی د.خەسرەو گوڵ محەمەد، نوێنەری سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ ئەنجومەنەکانی یەکێتی بەڕێوەچوو، گفتوگۆکرا لەبارەی دۆخی ئێستای خانەقین و ئەو کێشە و گرفتانەی رووبەڕووی دانیشتوانی خانەقین دەبنەوە.
لێپرسراوی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال دوای گوێگرتن لە بیر و بۆچوونی ئەندامانی مەڵبەند، رایگەیاند:" ئەرکی لێپرسراو و کادرانی یەکێتییە لەناو خەڵکدابن و بەدەم داواکارییەکانی هاوڵاتییانی خانەقینەوە بچن، چونکە داواکاری دانیشتوانی خانەقین، داواکاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە" .
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باسی هەڵبژاردن کرا. لەمبارەیەشەوە قوباد تاڵەبانی، ئاماژەی بە گرنگیی بەشداری هاوڵاتییان کرد لە هەڵبژاردنەکاندا و داوایکرد:" لێپرسراو و کادرانی یەکێتی هەموو هەوڵێک بدەن تا خەڵکێکی زیاتر بەشداری لە پرۆسەی دەنگدان لە هەڵبژاردنەکاندا بکەن" .
هەروەها داواشیکرد بە چاوکراوەییەوە چاودێری پرۆسەکە بکەن و یارمەتیدەربن لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان بە شێوەیەکی پاک و بێگەرد تا مافی دەنگدەران نەفەوتێت.
وتیشی:" کاندیدەکان پاش سەرکەوتنیان، ببنە خزمەتکاری خەڵک، چونکە ئامانجی بەرپرسیارییەتی دەبێت خزمەتکردن بێت نەک بەرژەوەندی تایبەت" .
لەلایەکی ترەوە هەمان رۆژ قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال سەردانی کەلاری کرد و لەگەڵ لێپرسراو و ئەندامانی مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک لێپرسراوی مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتی، پیرۆزبایی لە هەڤاڵ سالار مەحمود کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکە نوێیەکەیدا و داواشی لە ئەندامانی مەڵبەند کرد وەک یەک تیم پێکەوە هاوکاری هەڤاڵ سالار بکەن بۆ بەرەوپێشبردنی سیاسەتەکانی یەکێتی لە دەڤەری گەرمیان.
لە کۆبوونەوەکەدا باسی گیروگرفتەکانی دەڤەری گەرمیان کرا، دوای گوێگرتن لە ئەندامانی مەڵبەندی یەکێتی، سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، رایگەیاند:" بڕیاری کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتییە کە داواکاری هاوڵاتییان، داواکاری یەکێتیشە، هەربۆیە ئەرکی لێپرسراو و کادرانی یەکێتییە بەر لە هەر کەس و لایەنێکی دیکە بە دەم داواکاری هاوڵاتییانەوە بچن و ببنە دەنگ و رەنگی هاوڵاتییان، بە تایبەتیش بەدواداچوون بۆ کێشەکانی هاوڵاتییان بکەن لەناو دامودەزگاکانی حکومەت لە سنوری ئیدارەی گەرمیان و رێگربن لە هەرجۆرە پێشێلکارییەکی یاسایی کە بەرامبەر بە هەر هاوڵاتییەک بکرێت".
قوباد تاڵەبانی رێکخستنەوەی باشتری ریزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسنوری هەر مەڵبەندێک بەپێویستزانی و ئاماژەشی بەگرنگی مەڵبەندی گەرمیان دا و داوای کرد کاری مەڵبەند کارێکی نمونەیی بێت تا باشتر خزمەتی گەرمیانیەکان بکرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

