بە هەوڵی یەكێتی نرخی بەرمیلێك نەوت دەكرێتە 50 هەزار دینار
کوردستان 08:43 PM - 2023-12-20
ميدياكان
دابەشكردنی نەوتی سپی
لەسەر داوای د. عزت سابر بریكاری وەزیری نەوتی عیراق و بە هەوڵی پەرلەمانتارانی یەكێتی نرخی بەرمیلێك نەوتی سپی بۆ خەڵكی كوردستان لە 100 هەزارەوە دەكرێتە 50 هەزار دینار و 50 ملیۆن لیتر نەوتیش وەك بڕی یەكەم بۆ پارێزگاكانی هەرێم دەنێردرێت.
د. عزت سابر بریكاری وەزیری نەوتی عیراق رایگەیاند: "ئەمڕۆ 20-12-2023، ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق داواكاریەكەمی پەسند كرد و نرخی بەرمیلێك نەوتی سپی لە 100 هەزارەوە دەبێتە 50 هەزار دینار بەسەر خەڵكی كوردستاندا دابەشدەكرێت.
هاوكات د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە پشكی یەكێتی بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:"پاش هەوڵی بەردەواممان لەماوەی ڕابردوو بۆ وەرگرتنی رەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی نەوتی عیراق بۆ پێدانی نەوتی سپی بۆ هاووڵاتیان، ئەمڕۆ بەپاڵپشتی د.عزەت سابر بریكاری وەزارەتی نەوت بڕیاردرا بەناردنی 50 ملیۆن لیتر نەوت وەك بڕی یەكەم بۆ پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بە نرخی پاڵپشتی كراو 250 دینار بۆ لیترێك".
راشیگەیاند: "بڕی 21 ملیۆن لیتر بۆ پارێزگای سلێمانی ( 21050 مەتر سێجا)، بڕی 15 ملیۆن لیتر ( 15800مەتر سێجا) بۆ پارێزگای هەولێر، 7ملیۆن لیتر ( 7900 مەتر سێجا) بۆ پارێزگای دهۆك و 5 ملیۆن لیتر (5250 مەتر سێجا) بۆ پارێزگای هەڵەبجە دابیندەكرێت".
د. بڕیار رەشید راشیگەیاند: "ئەم بڕە نەوتە رۆڵی دەبێت لە دابەزاندنی نرخی نەوت لەبازاڕەكاندا، لە هەوڵی بەردەوام دەبین بۆ زیادكردنی بڕەكەی، پێویستە لەسەر حكومەتی هەرێمیش پەلەبكات لەوەرگرتنی ئەم بڕە و دابەشكردنی بەسەر هاووڵاتیاندا".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

