حزبی شیوعی: بەهاوپەیمانێتمان لەگەڵ یەكێتی رێگریمان لەپەرتبوونی دەنگەكانمان كرد
کوردستان 01:57 PM - 2023-12-21
PUKMEDIA
هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە
مەكتەبی ھەڵبژاردنی حزبی شیوعی كوردستان ڕاگەیەندراوێكی بۆ رای گشتی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: "حزبی شیوعی وەك پرسێكی نەتەوەیی و لەپێناو نەفەوتان و دابەشبوونی دەنگەكانی كوردستانیانی كەركوك، ھاوپەیمانێتی لەگەڵ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پێكهێنا، بۆیە جێی خۆیەتی پیرۆزبایی سەركەوتنی لیستەكە ڕابگەیەنین".
راشیدەگەیەنێت: "رەخنەمان ئاڕاستەی كۆمسیونی باڵای ھەڵبژاردن دەكەین كەكێشەیان دروست كرد و بە ھۆكاری جیاواز كەم تەرخەم بوون لەبەشداری خەڵك لەدەنگدان بەھۆكاری جیاواز".
دەقی راگەیەندراوەكە:
ڕاگەیانراوێك لە مەكتەبی ھەڵبژاردنی حزبی شیوعی كوردستان-ەوە
بۆ: ڕاگشتی
جەماوەری خۆڕاگری كەركوكی شكۆ و شانازی
لەكاتێكدا حزبی شیوعی كوردستان وەك پرسێكی نەتەوەیی و نیشتیمانی دەیڕوانییە یەك لیستی حیزب و لایەنە كوردستانییەكان و لەو پێناوەدا ھەوڵ و كۆششێكی زۆریدا بۆ پێكھێنانی ئەو لیستە، بەڵام بەداخەوە ئەو ھەوڵانە لە بار بران، دواجار ئێمە وەك حیزبی شیوعی كوردستان ھاوپەیمانێتیمان لەگەڵ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەناوی (ھاوپیمانی كەركوك ھێزو ئیرادەمانە بەژمارە ١٤٢)
خەڵكی شاری كەركوكی كۆڵنەدەر:
یەكێك لە ھۆكاری گریدانی ئەو ھاوپیمانییە نەفەوتان و دابەشبوونی دەنگەكانی كوردستانیانی شاری كەركوك بوو كە ئاكامەكەی بەزیان گەڕایەوە بۆ دۆزە ڕەواكانمان لەو بەشە هەرە گرنگەی نیشتمان، بۆیە لێرەدا جێی خۆیەتی پیرۆزبایی خۆمان بۆ سەركەوتنی لیستەكە ڕابگەینین و دەستخۆشی لەدەنگدەرانی لیستەكەو كاندیدی حیزبمان بكەین و ئەوەیش ئاشكرا بكەین بەدەنگەكانی حیزبمان و لایەنگرانمان و دەنگی كاندیدەكەمان، لیستەكە كاندیدێكی زیاتری سەرخست و ئەگینا ئەو كورسییەش بۆ نەیاران و ئەوانەی ناكۆكن لەبەرانبەر پرسی چارەنووسی گەلەكەمان و دیموكراسییەت.
جارێكی تر، حزبمان، حزبی شیوعی كوردستان بەرژەوەندیی و دەنگەكانی خۆی خستە خزمەتی دۆزی ڕەوای نیشتمان و نەتەوەكەمان.
لە كۆتاییدا ڕەخنەمان ئاڕاستەی كۆمسیونی باڵای ھەڵبژاردن دەكەین كەكێشەیان دروست كرد و بە ھۆكاری جیاواز كەم تەرخەم بوونە لەبەشداری خەڵك لەدەنگدان بەھۆكاری جیاواز.
مەكتەبی ھەڵبژاردنی
حزبی شیوعی كووردستان
٢٠٢٣/١٢/٢١
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

