وەزیری دادی عیراق سکاڵا لەسەر کەناڵی کوردستان24 تۆماردەکات
عیراق 03:48 PM - 2023-12-21
ئەرشیف
د.خالید شوانی وەزیری دادی عیراق
د.خالد شوانی وەزیری دادی عیراق لە بەرامبەر هەواڵێکی ناڕاستی کەناڵی (کوردستان٢٤) و پێگە ئەلیکترۆنیەکانی سەر بەو کەناڵە لە دادگا سکاڵای یاساییان لەسەر تۆماردەکات و رایدەگەیەنێت:" ناکرێت ئەم دەزگایە وا بەئاسانی جورئەتی ئەوە بکەن بەندە تەخوین بکەن بەبێ بەڵگە لەپێناو مەرامی سیاسی، بۆیە دەبێت لەبەرامبەر عەدالەتی دادگا ئامادەبن و چاوەڕوانی ئیجرائاتی یاسایی بن لەبەرامبەریان".
لەراگەیەنراوێکی رۆژنامەنووسی نوسینگەی راگەیاندنی وەزیری دادی عیراق کە وێنەیەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە هاتووە:"لەبەرامبەر هەواڵێکی پڕ لەتۆمەت و بوختانی کەناڵی (کوردستان٢٤) و پێگە ئەلیکترۆنیەکانی سەر بەو کەناڵە کە بڵاوکراوەتەوە لەسەر د.خالد شوانی وەزیری داد و تیایدا کەناڵەکە بەڕێزیانی توومەتبار کردبوو بە پیلانگێڕی بۆ دەستکاریکردنی دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکانی کەرکوک و کەمکردنەوەی کورسییەکی پارتی بۆ بەرژەوەندی لایەنێکی عەرەبی، بۆ ئەم مەبەستە ئەمڕۆ د.خالد شوانی لە دادگا سکاڵای یاسایی لە دژی کەناڵی (کوردستان ٢٤) تۆمارکرد".
هەر لەراگەیەنراوەکەدا هاتووە:"وێرای جەخت کردنەوەمان و باوەربوونی تەواومان بە ئازادی ڕۆژنامەگەری و ڕاگەیاندن، بەڵام ناکرێت ئەم دەزگایە وا بەئاسانی جورئەتی ئەوە بکەن بەندە تەخوین بکەن بەبێ بەڵگە لەپێناو مەرامی سیاسی، بۆیە دەبێت لەبەرامبەر عەدالەتی دادگا ئامادەبن و چاوەڕوانی ئیجرائاتی یاسایی بن لەبەرامبەریان".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

