دانیشتنی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە سكاڵایەكی یەكێتی دواخرا
کوردستان 02:14 PM - 2023-12-27
PUKMEDIA
دادگای باڵای فیدراڵی عیراق
دانیشتنی دادگای فیدراڵی بۆ تاوتوێكردنی سكاڵایەكی یەكێتی تایبەت بە یاسای هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان بۆ كۆتایی مانگی داهاتوو دواخرا.
هەرچەندە بڕیار بوو ئەمڕۆ چوار شەممە 27-12-2023، دادگای فیدراڵی عیراق لەسەر سكاڵایەكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كە تایبەتە بە پێنج ماددە لە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كۆببێتەوە، بەڵام دانیشتنەكە بۆ 21-1-2024 دواخرا.
ئەمەش لە كاتێكدایە پێشتریش چەند جارێكی دیكە دانیشتنەكەی دادگای فیدراڵی بۆ تاوتوێكردنی سكاڵایەكی یەكێتی تایبەت بە یاسای هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان دواخراوە.
سكاڵاكەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەلایەن زیاد جەبار سەرۆكی فراكسیۆنەكەی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لەسەر ماددەكانی (1-9-15-22-36)ی یاسای هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان تۆماركراوە، هەروەها یەكێتی لەرێگەی ئەم سكاڵایەوە دەیەوێت بۆ هەڵبژاردنی 25ی شوباتی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان، كار بە یاسای ئەنجومەنی نیشتمانی كوردستانی عیراق بكرێت، كە ساڵی 1992 لەلایەن بەرەی كوردستانییەوە دەركراوە.
دادگای فیدراڵی سەبارەت بە سکاڵایەکی یەکێتی کۆدەبێتەوە
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

