نێروەیی: یەكێتی و پارتی پێكەوە دەتوانن خزمەتی زیاتر بكەن
کوردستان 06:01 PM - 2023-12-27
PUKMEDIA
لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت: "یەكێتی و پارتی پێكەوە دەتوانن لە كەركوك و نەینەوا كە خاوەنی زۆرترین ژمارەی كورسی ئەنجومەنی پارێزگاكانن دانوستان و گفتوگۆی سەركەوتوو بكەن" و دەستپێشخەریی و پەیامی محەمەد كەمال بەپرسی لقی سێی پارتی دیموكراتی كوردستان لە كەركوك بەگرنگ دەزانێت كە دەڵێت: "دانانی پارێزگاری كەركوك مافی یەكێتییە".
لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەلێدوانێكیدا بە PUKMEDIA راگەیاند: "یەكێتی و پارتی پێكەوە لەناوچە دابڕێندراوەكان لە نەینەواوە تا دەگاتە خانەقین و دیالە بەرپرسیارێتییەكی هاوبەشیان هەیەو لەبەرنامەی یەكێتیشدا هەیە دوای راگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكە دەست بەدانوستان بكات لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان".
"گرنگە یەكێتی و پارتی بە نزیكبوونەوەو پێكەوە بگەنە ئەنجامێكی هاوبەش و لەگەڵ لایەنەكانی دیكە بكەونە گفتوگۆوە بۆ پێكهینانی ئەنجومەن و ئیدارەیەكی خزمەتگوزار لەپارێزگاكانی كەركوك و نەینەوا، كە لەو رێگەیەوە دەتواندرێت پشكی باشتر بۆ كورد مسۆگەرتر بكرێت" لەتیف نێروەیی وایوت.
محەمەد كەمال بەرپرسی لقی سێی كەركوكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "بەپێی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان، مافی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە وەك لیستی یەكەم و براوە پارێزگاری كەركوك دیاریی بكات و دواتر لەگەڵ پارتی و لایەنەكانی تر بكەوێتە گفتووگۆ و دانوستان".
"بەبێ رێككەوتن نە یەكێتی دەتوانێت پارێزگار دابنێت نە عەرەب، بەو پێیەی یاساكە وا دانراوە كە كێشەكانی كەركوك بەردەوام بێت"، محەمەد كەمال وادەڵێت.
لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك كە لە رۆژانی 16 و 18 ی ئەم مانگە بەڕێوەچوو، هاوپەیمانی كەركوك هێزو ئیرادەمانە كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و حزبی شیوعی پێكەوە بەهاوپەیمانێتییان كرد، زۆرترین دەنگ و كورسی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوكیان بەدەستهێنان و براوەی یەكەم بوون، بەگوێرەی ئەنجامی بەرایی، هاوپەیمانێتییەكە خاوەنی 5 كورسی دەبێت، لەكۆی 15 كورسی، پارتی دیموكراتی كوردستانیش خاوەنی 2 كورسی دەبێت، كە پێكەوە دەكاتە 7 كورسی.
لە پارێزگای نەینەواش یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان خاوەنی 2 كورسییەو پارتی دیموكراتی كوردستانیش خاوەنی 4 كورسییە، كە بەهەردووكیان ژمارەكەیان دەگاتە 6 كورسی ئەنجومەنی پارێزگاكە.
لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتی وتیشی:" یەكێتی و پارتی پێكەوە دەبنە خاوەنی كورسی و ئیرادەی بەهێزتر بۆ گفتوگۆو دانوستان لەگەڵ پێكهاتەكانی دیكە، بەو پێیەی ناوچە جێناكۆكەكان بۆ كورد پرسێكی نیشتمانیی و گرنگە، بەتایبەت بۆ كەركوك كە چەندین ساڵە كێشەی لەسەرە".
"ئەگەر یەكێتی و پارتی پێكەوەبن لە كەركوك و نەینەوا دەبنە فراكسیۆنێكی بەهێزو یەكەم و دەتوانین خزمەتی زیاتر بكەین لەو ناوچانەی كە زۆرینەیان كوردن و چاویان لەدەستی هەردوو حزبی كوردستانییە"، لەتیف نێروەیی وادەڵێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

