سەرۆككۆمار: پیاوانی ئاینی رۆڵی گرنگیان لەبانگەشەكردن بۆ میانڕەوی هەیە
عیراق 11:45 AM - 2023-12-28
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار
د. لەتیف جەمال رەشید سەرۆككۆماری عیراق و دكتۆر محەمەد تیجانی بیرمەندی ئیسلامیی تونسی
د. لەتیف جەمال رەشید سەرۆككۆماری عیراق لە كۆشكی بەغدا پێشوازی لە دكتۆر محەمەد تیجانی بیرمەندی ئیسلامیی تونسی كرد.
لە دیدارەكەدا، كە رۆژی پێنج شەممە 28-12-2023 بەڕێوەچوو، سەرۆككۆمار بایەخی بڵاوكردنەوە و چەسپاندنی بنەماكانی ئاینی ئیسلامی دووپاتكردەوە، كە لەسەر لێبوردەیی و ئاشتی و خۆشەویستی و پێكەوەژیانی مرۆڤایەتی بنیاتنراوە.
هەروەها سەرۆككۆمار ئاماژەی بە پێشكەوتنە ئەرێنییەكانی وڵات كرد لەڕووی سەقامگیریی ئاسایش و پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان و باشبوونی ئاستی بژێویی هاووڵاتیان.
سەرۆككۆمار باسی لە رۆڵی گرنگی پیاوانی ئایینی كرد لە بانگەوازكردن بۆ چاكەكاری و لێبوردەیی و هاریكاری و پتەوكردنی رایەڵەكانی خۆشەویستی و پێكەوەیی لەنێوان رۆڵەكانی كۆمەڵگە، سەرەڕای بەرەوپێشبردنی بەها بەرزەكان، كە بانگەشە بۆ میانڕەوی دەكەن لەپاڵ نزیككردنەوەی ئایین و تایفە و كلتورە جیاوازەكان.
لەلایەن خۆیەوە، دكتۆر تیجانی بایەخی بەهێزكردنی ئەو هەوڵانەی دووپاتكردەوە، كە لەپێناو چەسپاندنی پێكەوەژیان و بنیاتنانی پردی متمانەی نێوان ئایینە جیاوازەكان دەدرێن. هەروەها سوپاسی رۆڵ و سوربونی سەرۆككۆماری كرد لەپێناو پتەوكردنی نزیكبونەوەی نێوان تایفە و ئایینەكان و دیدارە بەردەوامەكانی لەگەڵ پیاوانی ئایینی لە سەرجەم پێكهاتەكاندا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

