سەرۆک کۆمار پێشوازی لە وەفدێکی کریستیانەکانی عیراق دەکات
عیراق 06:47 PM - 2023-12-28
نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆککۆمار
د.لەتیف رەشید سەرۆککۆماری عیراق
سەرۆک کۆمار دکتۆر لەتیف جەمال رەشید پێشوازیکرد لە وەفدێکی فراوانی سەرۆکی تائیفەکانی کریستیان لە عیراق و بەڕێز میتیجیا لێسکۆڤار باڵیۆزی ڤاتیکان.
لەسەرەتای دیدارەکەدا، کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 28-12-2023 لە کۆشکی بەغداد بەڕێوەچو، سەرۆک کۆمار پیرۆزبایی لە وەفدەکە و هەموو کریستیانەکانی عیراق و جیهان کرد بەبۆنەی جەژنی لەدایکبون و ساڵی نوێوە، هیوای ئارامی و ئاشتی بۆ گشت کریستیانەکان و عیراقییەکانیش خواست.
هەروەها بەڕێزیان ئاماژەی بەوەکرد، کریستیانەکان پێکهاتەیەکی سەرەکین لە فرەچەشنی مرۆیی وڵات، کە پەرۆشین بۆ دەستەبەرکردن و زامنکردنی مافەکانیان و بەشداریکردنیان لە بەڕێوەبردنی وڵاتدا وەک پێکهاتەکانی دیکەی عیراق. هەروەک ستایشی هەڵوێستە نیشتمانییەکانی پێکهاتەی رەسەنی کریستیانی کرد لە پاڵ براکانیان لە سەرجەم پێکهاتەکان لە عیراقدا.
سەرۆک کۆمار بۆ ئامادەبوانی دوپاتکردەوە، دەرگاکانی سەرۆکایەتی کۆمار لەبەردەم گشت پیاوانی ئایینی بە جیاوازی تائیفەکانیانەوە واڵان بۆ گوێگرتن لە داواکاریی و گرنگیدان بە دابینکردنی پێداویستیەکانیان.
هەروەها سەرۆک کۆمار جارێکی دیکە دڵگرانی خۆی بۆ روداوەکەی حەمدانیە دوپاتکردەوە و هاوسۆزی خۆی بۆ خانەوادەی قوربانییەکان دەربڕی، هاوکات نیگەرانی خۆیشی سەبارەت بە بەردەوامی هێرشەکان بۆ سەر غەزە دەربڕی، کە دەبێتەمایەی کارەسات و کێشە بۆ هاووڵاتیانی فەڵەستینی.
لەلای خۆیانەوە، ئەندامانی وەفدەکە سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ سەرۆک کۆمار دەربڕی بۆ میوانداریکردنیان و پیرۆزباییکردن لێیان و لە هەموو کریستیانەکان بەبۆنەی جەژنی لەدایکبونەوە، هەروەها ستایشی هەڵوێستەکانی بەڕێزیان کرد بۆ پشتگیریکردنی لە پێکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان سەرجەم عیراقییەکان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

