قوباد تاڵەبانی: هیوای ساڵێکی پڕ لە خۆشی بۆ هەموو لایەک دەخوازم
کوردستان 05:17 PM - 2023-12-31
PUKMEDIA
قوباد تاڵەبانی
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران،
بەبۆنەی ساڵی نوێی زاینییەوە لە پەیامێکدا پیرۆزبایی ئاڕاستەی هەموو هاوڵاتییانی
کوردستان دەکات و هیوای ساڵێکی پڕ لە خۆشی و دەستکەوت بۆ هەموو لایەک دەخوازێت.
دەقی پەیامەکە...
بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی زاینییەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی هەموو هاوڵاتییانی
کوردستان دەکەم و هیوای ساڵێکی پڕ لە خۆشی و دەستکەوت بۆ هەموو لایەک دەخوازم.
ساڵی ٢٠٢٣ لەگەڵ ئەوەی کە بە سەرکەوتنی گەورەی پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی
پارێزگاکان کۆتایی هات، بەڵام بەردەوامی کێشەی بودجە و موچە بارگرانییەکی زۆری بۆ
فەرمانبەران و موچەخۆران و هاوڵاتییانی هەرێم دروست کردبوو.
بە درێژایی مانگەکانی رابردوو لە هەوڵدابووین بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە لەگەڵ
حکومەتی فیدراڵ و لە ئێستاشدا بە هەموو تواناوە لە هەوڵەکان بەردەوامین و هیوادارین
لە سەرەتای ساڵی نوێدا بە یەکجاری چارەسەری بکەین.
چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و پاراستنی سەقامگیری وڵاتەکەمان
و رەواندنەوەی هەڕەشە و مەترسییەکان پێویستیی بە هاوکاری و یەکڕیزی و چارەسەرکردنی
کێشە ناوخۆییەکان هەیە. هیوادار و داواکاریشین لە ساڵی ٢٠٢٤دا هەموو لایەکمان بە
روحی هەست کردن بە بەرپرسیارێتی نیشتمانی و هەروەها بە قوڵکردنەوەی گیانی تەبایی و
پێکەوەکارکردن هەوڵ بدەین بە رێکخستنەوەی ناوماڵی خۆمان و بە یەکڕیزی و کۆدەنگی نیشتمانییەوە
هەڕەشە و مەترسییەکان لەسەر وڵاتەکەمان دوور بخەینەوە و زەمینەیەکی لەبار بۆ خزمەتکردنی
زیاتر و باشترکردنی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتییان بڕەخسێنین.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

