سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی: عیراق پێویستی بە مانەوەی هێزە بیانییەکانە
کوردستان 12:44 PM - 2024-01-08
PUKMEDIA
هەرێم کەمال ئاغا سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی
ههرێم كهمال ئاغا سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان لهئهنجومهنی
نوێنهرانی عیراق لهچاوپێكهوتنێكیدا لهگهڵ PUKMEDIA ئاماژه بۆ ئهوهدهكات:"مانەوەی هێزە بیانییەکان
بۆ عیراق لەرووی ماددی مەعنەوییەوە گرنگن و پێویستە ئەو پرسە بە گفتوگۆ و
لێکتێگەیشتن چارەسەر بکرێت"، دەشڵێت:"کاری
لەپێشینەی وەرزی نوێی یاسادانانی پەرلەمان دەستنیشانکردنی سەرۆکێکە بۆ خۆی، چونکە
بێ سەرۆک، پەرلەمان هیچ کارێکی پێناکرێت".
دهقی چاوپێكهوتنهكه:
* کەی پشوی پەرلەمان کۆتایی دێت و دانیشتنەکانی دەستپێدەکاتەوە؟
-سبەینێ سێشەممە ٩-١-٢٠٢٤ پشوی پەرلەمان کۆتای پێدێت و بڕیاریشە
سەرەتا سەرۆکی فراکسیۆنەکان کۆببنەوە بەتایبەت لەئێستادا کە پەرلەمان کێشەی سەرۆکی
هەیە و پاش ئەو کاتە زۆرەشی درا بە سوننەکان، بەڵام تا ئێستا نەیانتوانی کەسێک بۆ
ئەو پۆستە دیاریبکەن، هەتا پەرلەمانیش سەرۆکێک بۆ خۆی دیاریی نەکات ناتوانرێت هیچ
پرۆژەیەک پەسند بکات.
*هەڵوێستی فراکسیۆنی یەکێتی لەبارەی نەمانی هێزە بیانییەکان لەعیراق
چییە؟
-هێزە بیانییەکان ئەرکیان پاراستنی عیراق و تێکشکاندنی داعش بووە لە
وڵات، لەگەڵ ئەوەی رێککەوتنێکی سیاسیش هەبووە بۆ کۆتایی هێنان بە ئەرکی هێزە
بیانییەکان، بەڵام تا ئێستا حکومەتی عیراق گیرۆدەی چەند پرسێکی گرنگە وەک سیادەی
عیراق و پاراستنی خاک و ئاسمانەکەی و پرسی ئاو و پارێزگاریکردن لە باڵیۆزخانەکان و
چەندین پرسی گرنگی تر، کە نەیتوانیوە چارەسەریان بکات، بۆیە ئێمە وەک فراکسیۆنی
یەکێتی پێمان وایە پرسی کۆتایی هێنان بە ئەرکی هێزە بیانییەکان لە عیراق پێویستە
بە گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن و رێککەوتن بێت، نەک بە درۆن و جوڵاندنی شەقام.
*ئایا دەرکردنی هێزە بیانییەکان دەرفەت ناڕەخسێنێت بۆ سەرلەنوێ
سەرهەڵدانەوەی تیرۆریستانی داعش لە عیراق؟
- هێزە بیانییەکان هێزێکی مەعنەوی و ماددی گرنگن بۆ عیراق و تا ئێستاش
عیراق نەیتوانیوە بەسەر هەندێک پرسی گرنگدا زاڵبێت، بە پێچەوانەشەوە عیراق
دەتوانێت سودێکی زۆر لە هێزە بیانییەکان ببینێت، ئەوەشمان لەبیربێت کە هەر هێزە
بیانییەکان بوون توانییان رژێمی عیراق بروخێنن و لەشەڕی تیرۆریستانیشدا رۆڵێکی
گرنگ و بەرچاو ببینن و هاوکات پێگەیەکی سیاسی بەهێز لەناوچەکە بۆ عیراق دروستبکەن.
*کەی هەموارکردنەوەی یاسای بودجە دێتە پەرلەمان؟
-هەنگاوی یەکەمی پەرلەمان دەستنیشانکردنی سەرۆکێکی نوێیە بۆ پەرلەمان،
پاشان دەکرێت ئەو پرۆژانەی کە رەهەندێکی نیشتمانییان هەیە و پەیوەندی راستەوخۆیان
بە ژیانی خەڵکەوە هەیە، لە پەرلەمانەوە دەنگیان لەسەر بدرێت، کە بێگومان هەمواری
یاسای بودجە لە گرنگترینیانە، لەئێستاشدا کە وەفدی حکومەتی هەرێم بۆ ئەو پرسە لە
بەغدایە گفتوگۆی لێکتێگەیشتنی باش لەسەر بودجە هەیە.
"ئێمە وەک کورد کێشەمان لەسەر ژمارە لەبودجەدا نییە، بەڵکو
کێشەمان لەگەڵ خەرجی کرداری لە یاسای بودجەدا هەیە و نامانەوێت ئەو خەرجییە ببێتە
بەشێک لە مووچە، بەڵکو دەمانەوێت یاسای بودجە بەشێوەیەک هەمواربکرێتەوە، کە خەرجی
کرداری لە موچە جیابکرێتەوە، پاشان دەتوانرێت ئەو قەرزانەی کە دراون بە حکومەتی هەرێم بەشێوەیەک
لێی وەربگیرێتەوە کە کاریگەری نەبێت لەسەر موچەی فەرمانبەرانی".
*ئایا وەفدی هەرێم تەنها بۆ پرسی بودجە و موچە لەبەغدان؟
- بەڵێ، ئەو وەفدەی حکومەتی هەرێم کە لەئێستادا لە بەغدان گفتوگۆکانیان
لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان سەبارەت بەکێشەی موچە و هەموارکردنەوەی یاسای بودجە
و پرسی قەرزەکانی و هەناردەکردنەوەی نەوت دەستپێکردووە و هیوادارین ئەنجامێکی باشی
هەبێت.
*ئایا بوونی پێشمەرگە لەناوچە جێناکۆکەکان گرنگە؟
-بەڵێ، ئەو هێزە هاوبەشانەی کە لەنێوان پێشمەرگە و سوپای عیراقدا هەن
کاریگەری زۆر باشیان لەسەر ئارامی ناوچە جێناکۆکەکان دروستکردووە و دەکرێت گرنگی
زیاتریان پێبدرێت، هاوکات دەتوانرێت هاوتەریب لەگەڵ جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠ دا،
ئارامی زیاتر بۆ ناوچە جێناکۆکەکان دەستەبەر بکرێت، ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی ئیدارەی
هاوبەش و کاری هاوبەش و هێزی هاوبەش و سنوری هاوبەش بەمەش ئەو بۆشاییە ئەمنییەی کە
هەیە پڕدەکرێتەوە و دەرفەت بۆ تیرۆریستان ناهێڵرێتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و کۆماری چیک لەبواری کشتوکاڵدا پتەوتر دەکرێت
04:58 PM - 2026-07-28 -
بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 7.1 پلە بەپێوەری رێختەر ژاپۆنی هەژاند
03:20 PM - 2026-07-28 -
ئاسیاسێڵ پێنج خهڵاتی نێودهوڵهتی بهدهستدههێنێت
01:45 PM - 2026-07-28 -
سەعدی ئەحمەد پیرە پێشوازی لە وەفدێکی رێکخراوی بانگەوازی جێنڤ کرد
12:10 PM - 2026-07-28
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی بەنزینەوە چەند بڕیارێکی دەرکرد
03:37 PM - 2026-07-28
زەیدی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا پرسی وەبەرهێنان و ئاو تاوتوێ دەکات
02:31 PM - 2026-07-28
داشکاندنەکەی وەزارەتی کارەبا بۆ قەرزی کۆن دەستپێدەکات
12:17 PM - 2026-07-28
دەزگاى ئاسایشى هەرێم ژمارەیەک ئاسەوارى سەدەى 12ى رادەستى مۆزەخانەى سلێمانى کرد
11:50 AM - 2026-07-28
زۆرترین خوێنراو
-
پەرلەمانی عیراق 7 بڕیار دژی گەندەڵی دەردەکات
عیراق 08:07 PM - 2026-07-27 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: تەنها بە تەبایی دەتوانین خزمەتی زیاتر بکەین
کوردستان 07:23 PM - 2026-07-27 -
یەكێتی وەك یەكەمین حزبی كوردستانی بارەگا لەگرعوزێر دەكاتەوە
ی ن ک 06:25 PM - 2026-07-27 -
بە تۆمەتی باج و سەرانە سەندن لە بەرپرسان تۆمەتبارێک لە نەجەف دەستگیرکرا
عیراق 06:05 PM - 2026-07-27 -
بۆچی شەریف پاشا پڕۆژەی دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستانی نووسی؟
بیروڕا 05:51 PM - 2026-07-27 -
یەکێتی بڕێکی زۆر دەرمان بۆ نەخۆشخانەکانی گەرمیان دابیندەکات
کوردستان 05:15 PM - 2026-07-27 -
سەپاندنا ئەڕکێن گران و بێبەهرکرن ژ مافان
بیروڕا 03:59 PM - 2026-07-27 -
شێخ جەعفەرو كونسوڵی هەنگاریا جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان بەگفتوگۆ دەكەنەوە
کوردستان 03:46 PM - 2026-07-27







دابەزێنە

