حاكم والی ئێناخی: كاری ئەژی ئەمین بەلاڕێدابردنە
کوردستان 02:17 PM - 2024-01-08
PUKMEDIA
كۆنگرەی رۆژنامەوانی حاكم والی ئێناخی
حاكم والی ئێناخی پاش گەڕانەوەی بۆناو ریزەكانی یەكێتی رایگەیاند: "ئەژی ئەمین لە چوارچێوەی باڵێكی ئەمنی ناو پارتیدا بە سیاسەتێكی گوماناوی پەیڕەودەكات و كار بۆ تێكدانی ئارامی گەلەكەمان دەكات"، پەیامێكیشی ئاڕاستەی ئەژی ئەمین كرد و رایگەیاند: "لە هەموو ژیانتدا یەك جار بوێربە و خۆت یەكلایی بكەرەوە".
هەروەها راشیگەیاند: "لەبەر بارودۆخ و تێكنەدانی ئارامی زۆر شت هەیە كە دەتوانین بیخەینەڕوو، بەڵام بەپێویستی نازانین لە ئێستادا قسەی لەسەر بكەین".
ئەژی ئەمین لە باڵێكی ئەمنی پارتییەوە ئاڕاستە دەكرێت
حاكم والی ئێناخی جێگری لێپرسراوی پێشووی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری هەرێم، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە تيمی PUKMEDIA ئامادەیبوو رایگەیاند: "ئەژی ئەمین توانی ماوەیەك بەلاڕێماندا بەرێت، بەڵام پاش كاركردن لەگەڵیدا رۆژ لەدوای رۆژ هەڵەكانی بەرامبەر بە خاك و گەل و یەكێتییەكەمان دەردەكەوتن، چونكە هەنگاوەكانی بە ئاشكرا پارتیبوونی دەسەلماند و لە چوارچێوەی باڵێكی ئەمنی ناو پارتیدا بە سیاسەتێكی گوماناوی ئاڕاستە دەكرا، ئێمە و ئەوانەشی ئێستا كاری لەگەڵدا دەكەن لەلایەن ئەژی ئەمینەوە، بۆ تێكدانی ئارامی ئاسایش و یەكڕیزی گەل و خاك و بەتایبەت یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلەكەمان بەكاردەهێنراین".
حاكم والی ئێناخی: لەناو یەكێتییەكەی خۆمانەوە درێژە بە خەبات دەدەین
راشیگەیاند: "سەرئەنجام پاش بەرجەستەبوونی راستییەكان و كارە گوماناوییەكانی، بڕیارماندا كەچیتر بەشێك نەبین لە جێبەجێكردنی ئەجێندای خیانەتكارانەی ئەژی، بەڵكو بەپێچەوانەوە بە گژیدا بچینەوە و لەناو یەكێتییەكەی خۆماندا درێژە بە خەبات بدەین و بە تەواوەتی دەستبەرداری سیاسەتە گوماناوییەكانی ئەژی ئەمین ببین كە لە دژی كورد و تێكدانی یەكڕیزی ماڵی كورد پیادەیدەكات".
ئەژی ئەمین مافی بەیەكێتییەوە نەماوە
حاكم والی ئێناخی راشیگەیاند: "بەدەرفەتی دەزانم لێرەوە روی دەممان بكەینە ئەو هەڤاڵانەی كە تاوەكو ئێستا لەگەڵ ئەژی ئەمیندا كاردەكەن و خۆیان بە یەكێتی دەزانن، پێیان دەڵێم: "بەناوی یەكێتییەوە فریوتان دەدات و بۆ مەرام و ئەجێندای تایبەتی ئاڕاستەتان دەكات، تكایە راستییەكان ببینن و مێژووی پاكی خۆتان و بنەماڵە تێكۆشەرەكەتان نەكەن بە قوربانی ئەژی ئەمین كە مافی بەیەكێتییەوە نەماوە، پێویستە ئەو هەڤاڵانە بزانن كە یەكێتی ماڵی خۆتانە و خزمەتكردن و بەرژەوەندی گەل و نیشتمان و یەكێتی لای ئەژی نییە"، لێرە بەدواوە ئەوەی لای ئەژی ئەمین دەمێنێتەوە هەر وەك ئەو هەژمار دەكرێت".
درێژەپێدەری رێبازی مام و شەهیدان دەبین
وتیشی: "ئەگەر بووبێتینە مایەی دڵتەنگی هەڤاڵان و تێكۆشەرانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لێرەوە داوای لێبوردنیان لێدەكەین و پابەندین بە هەر ئەرك و بڕیارێك، بەڵێنیش دەدەین لەسەر هەمان رێبازی چەپكەگوڵەكەی سەرۆك مام جەلال درێژە بە خزمەتەكانمان دەدەین و بۆ گەل وخاك و وڵات و یەكڕیزی و یەكێتییەكەمان دڵسۆزبین، وەك هەمیشە درێژەپێدەری رێبازی شەهیدان دەبین و لە چوارچێوەی ئامانجە باڵاكانی گەلی كورد كاردەكەین".
حاكم والی ئێناخی بۆ ئەژی ئەمین: یەك جار بوێربە
لە كۆتایی قسەكانیشیدا حاكم والی ئێناخی رایگەیاند: "پەیامێكی تایبەتم بۆ ئەژی ئەمین هەیە و پێیدەڵێم: "لە هەموو ژیانتدا یەك جار بوێربە، یەك جار بوێربە و خۆت یەكلایی بكەرەوە، بەسە فریودانی خەڵكی دڵسۆز، ئەمە دواپەیاممە بۆت"".
پێشتر حاكم والی ئێناخی كە جێگری لێپرسراوی پێشووی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری هەرێم بوو لەگەڵ ئەژی ئەمین یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی بەجێهێشت، ئەمڕۆش لەگەڵ ژمارەیەكی زۆر لە هەڤاڵانی گەڕانەوە ناو ریزەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و داوای لێبوردنی لە هەڤاڵان و تێكۆشەرانی حزبەكەی كرد و بەڵێنیدا لەسەر رێبازە پیرۆزەكەی سەرۆك مام جەلال و شەهیدان درێژە بە خەبات بدات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

