سەرۆکی فراکسیۆنەکان ئامادەکاری بۆ دەستپێکردنەوەی کۆبونەوەکانی پەرلەمان دەکەن
عیراق 10:53 AM - 2024-01-09
PUKMEDIA
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
ئەمڕۆ ٩-١-٢٠٢٤ پشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کۆتایی دێت و سەرۆکی فراکسیۆنەکانیش ئامادەکاری دەکەن بۆ دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمان، ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیش دەڵێت: "پێویستە لەیەکەم دانیشتنی پەرلەماندا سەرۆکێکی نوێ دەستنیشانبکرێت".
پەرلەمان بێ سەرۆک ماوەتەوە
د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بە سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "ئەمڕۆ سێشەممە دانیشتنی سەرۆکی فراکسیۆنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئەنجامدەدرێت و تێیدا ئامادەکاری دەکرێت بۆ دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکان"
"لە ئێستادا کە پەرلەمان سەرۆکی نییە، یەکەم کۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەسەرۆکایەتی موحسین مەندەلاوی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان ئەنجام دەدرێت و پێویستە لەو کۆبونەوەیەدا سەرۆکێکی نوێ بۆ پەرلەمانی عیراق دیاری بکرێت"، د. بڕیار رەشێد وای وت.
سونەکان نەیانتوانی کەسێک بۆ سەرۆکی پەرلەمان دەستنیشان بکەن
سونەکان لەماوەی رابردوودا لەگەڵ هەبونی کاتێکی زۆر نەیانتوانی کەسێک بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەستنیشانبکەن و لەئێستاشدا دەبێت لەماوەیەکی کەمدا رێکبکەون.
هەر لەو بارەیەوە پێشتر هەرێم کەمال ئاغا سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لهئهنجومهنی نوێنهرانی عیراق لهچاوپێكهوتنێكیدا لهگهڵ PUKMEDIA رایگەیاندبوو: "لەگەڵ ئەوەی لەماوەی رابردوودا سوونەکان کاتێکی زۆریان لەبەردەستدا هەبوو بۆ ئەوەی کەسێک بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دیاری بکەن، بەڵام نەیانتوانی، لە ئێستاشدا لەو ماوە کەمەی ماوە پێویستە حزب و لایەنە سونەکان رێکبکەون کەسێک بۆ ئەو پۆستە دیاری بکەن، چونکە بەپێی ئیستحقاق و دابەشکردنی پۆستەکان لە عیراق پۆستی سەرۆکی پەرلەمان بۆ سونەکانە".
"کاری لەپێشینەی وەرزی نوێی یاسادانانی پەرلەمان دەستنیشانکردنی سەرۆکێکە بۆ خۆی، چونکە بێ سەرۆک، پەرلەمان هیچ کارێکی پێناکرێت"، هەرێم کەمال ئاغا وای وت.
رۆژی ١٤-١١-٢٠٢٣ دادگای باڵای فیدڕاڵی عیراق بڕیاریدا
بە هەڵوەشاندنەوەی ئەندامێتی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عیراق و لەو
کاتەشەوە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بێ سەرۆک ماوەتەوەو لەماوەی دوو مانگی
رابردوودا نەیتوانیوە کارەکانی جێبەجێ بکات، ئەمڕۆش کە پشووی پەرلەمان تەواو
دەبێت، سەرۆکی فراکسیۆنەکان ئامادەکاری دەکەن بۆ یەکەم دانیشتنی ئەنجومەنی
نوێنەرانی عیراق.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

