شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: هەنگاوەكانی چاكسازی و یەكخستنەوەی پێشمەرگە خێرابكرێن
کوردستان 02:46 PM - 2024-01-10
PUKMEDIA
پێشوازی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لە كونسوڵی گشتی هۆڵەندا لە هەولێر
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٤/١/١٠ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە یاكۆ بیرێندس كونسوڵی گشتی هۆڵەندا لە هەولێر كرد، كە كۆڵۆنێڵ بارت كۆینبێرخ، فەرماندەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی راوێژكارانی هێزەكانی هۆڵەندا لە عیراق و هەرێمی كوردستان یاوەریان بوو.
لە كۆبوونەوەكەدا دوایین پەرەسەندن و پێشهاتە ئەمنی و سیاسییەكانی عیراق و هەرێم، بارودۆخی ئارامی و سەقامگیری ناوچەكە، هەماهەنگی و برەودانی زیاتر بە پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی نێوان وڵاتی هۆڵەندا و هەرێمی كوردستان، هەڵسەنگاندنی دۆخی سەربازیی و پڕۆسەی چاكسازی و یەكخستنەوەی پێشمەرگە و چەند پرسێكی جێی بایەخی هاوبەش، تاوتوێ كران.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە كۆبوونەوەكەدا جەختی لە بەردەوامبوونی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و هۆڵەندا كردەوە، هەروەها گفتووگۆكانی نێوان لایەنە سیاسییەكانی عیراق و هەرێمی بە پێویست زانی لەپێناو دۆخی هەستیاری ناوچەكە و چارەسەركردنی كێشەكان لە چوارچێوەی دەستوور و پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی دەوڵەت، دواتر سەبارەت بە پڕۆسەی چاكسازی و یەكخستنەوەی پێشمەرگەش لە چوارچێوەی وەزارەتی كاروباری پێشمەرگەدا، تیشكی خستە سەر هەنگاوەكانی ئەو پڕۆسەیە و خێراكردنی ئەو میكانیزمانەی كە گرنگە بۆ خزمەتكردنی پڕۆسەی یەكخستنەوەكە.
لای خۆیانەوە وەفدی میوان، دووپاتیان كردەوە كە بەردەوام دەبن لە هاریكاری و برەودان بە پەیوەندییەكانیان لەگەڵ هەرێمی كوردستان، هەروەها یارمەتیدەر دەبن بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و پاراستنی سەقامگیری لە عیراق و هەرێم، پاشان رۆڵی هەرێمی كوردستان و پێشمەرگەیان لە بەرەنگاربوونەوە و تێكشاندنی داعش بەرز نرخاند و هیوایان خواست گفتووگۆكانی نێوان بەغدا و هەولێر ببێتە هۆكارێك بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و جێگیربوونی سەقامگیریی دۆخی ئەمنی و سیاسی و ئابووری.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

