هەوڵی كردنەوەی هێڵی راستەوخۆی فڕۆكەوانی باكۆ بۆ سلێمانی دەدرێت
کوردستان 03:22 PM - 2024-01-10
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار
پێشوازی سەرۆككۆماری عیراق لە باڵیۆزی كۆماری ئازەربایجان
د. لەتیف جەمال رەشید سەرۆككۆماری عیراق، پێشوازی لە نەسیر مەمەدۆڤ باڵیۆزی كۆماری ئازەربایجان لە عیراق كرد و ئاسانكاری میكانیزمی پێدانی ڤیزا بە عیراقییەكان تاووتوێكرا.
لەدیدارەكەدا، كە ئەمڕۆ چوار شەممە 10-1-2024 لە كۆشكی بەغداد بەڕێوەچوو، باس لە چۆنێتی گەشەپێدانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكان كرا و سەرۆككۆمار ئاماژەی بە قەبارەی ئەو دەرفەتانە كرد، كە لەئارادان بۆ فراوانكردنی ئاسۆی هاریكارییە دوو قۆڵییەكان لەسەرئاستی سیاسی و ئابوری و رۆشنبیری و بازرگانی و گەشتوگوزار، سەرەڕای جەختكردنەوە لەسەر پێویستی ئاسانكاریكردن لە میكانیزمی پێدانی ڤیزا بە هاووڵاتیان بۆئەوەی هەموو شارەكان بگرێتەوە بەتایبەتی هاووڵاتیانی پارێزگای سلێمانی، كە بۆ وەرگرتنی ڤیزای چونە ناو ئازەربایجان، توشی ئاستەنگ دەبن.
لەلای خۆیەوە باڵیۆزی ئازەربایجان خواستی وڵاتەكەی بۆ بەردەوامبون و پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات دەربڕی و جەختی لەوە كردەوە، ئەو رێككەوتن و یاداشتنامە گرنگانەی لەمیانەی سەردانەكەی سەرۆككۆمار بۆ ئازەربایجان لەنێوان هەردوو وڵاتدا ئیمزاكراون، كۆڵەكەی هەماهەنگییەكی گشتگیر و بنیاتنانی پێكەوەكاركردنە، كە خزمەت بە بەرژەوەندی هەردوولا دەكات.
هەروەها باڵیۆز مەمدۆڤ بایەخی ئاسانكردنی رێوشوێنەكانی پێدانی ڤیزای بۆ هەموو هاووڵاتیانی عیراق بە هاووڵاتیانی شاری سلێمانیشەوە دوپاتكردەوە، ئاماژەی بەوەشكرد، كە كاردەكەن بۆ كردنەوەی هێڵێكی راستەوخۆی فڕۆكەوانی لەنێوان باكۆ و سلێمانی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

