وتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتی: پەرلەمان سەرۆکێکی نوێ هەڵدەبژێرێت
عیراق 03:48 PM - 2024-01-13
PUKMEDIA
ئەنجومەنی نوێنەران
کۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ ماوەیەکی کاتی دواخرا و وتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتیش لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەڵێت: "چاوەڕواندەکرێت هەر ئەمڕۆ سەرۆکێکی نوێ بۆ پەرلەمان هەڵبژێردرێت".
سۆزان مەنسوڕ وتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "لەگەڵ ئەوەی بڕیاربوو سەعات ٣:٠٠ ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە یەکەم کۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دوای پشووی زستانە ئەنجامبدرێت، بەڵام بۆ چەند سەعاتی داهاتوو دواخرا".
"چاوەڕوان دەکرێت ئەنجومەنی نوێنەران لە کۆبونەوەی ئەمڕۆیدا سەرۆکێکی نوێ بۆ پەرلەمان هەڵبژێردرێت، هەرچەندە تا ئێشتا لایەنە سونەکان نەگەیشتونەتە رێککەوتن لەبارەی دەستنیشانکردنی کاندیدێک، لەم چوارچێوەیەشدا سونەکان سێ کاندیدیان بۆ ئەو پۆستە دەستنیشان کردووە، هەروەها چاوەڕوانیش دەکرێت پەرلەمانتاری دیکەش خۆی بۆ ئەو پۆستە کاندید بکات"، سۆزان مەنسوڕ وای وت.
بێ سەرۆک پەرلەمان توانای بڕیاری نییە
دادگای فیدراڵی رۆژی ١٤-١١-٢٠٢٣ ئەندامێتی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی هەڵوەشاندەوەو بەپێی یاساش ئەنجومەنی نوێنەران ناتوانێت هیچ بڕیارێک یاخود دانیشتنێک ئەنجام بدات هەتا سەرۆکێکی نوێ بۆ پەرلەمان هەڵنەبژێردرێت.
بودجە چاوەڕوانی پەرلەمانە
بهپێی زانیارییهكانی PUKMEDIA پاش دهستنیشانكردنی سهرۆكێكی نوێ بۆ ئهنجومهنی نوێنهرانی عیراق چاوهڕواندهكرێت پهرلهمان راستهوخۆ لهدووهم دانیشتنی وهرزی نوێیدا گفتوگۆی پرۆژه یاسای بودجه بكات، ئهمهش لهكاتێكدایه كه پرۆژه یاسای بودجه لهئێستادا لهئهنجومهنی وهزیرانهو بڕیاره لهداهاتوویهكی نزیكدا دهنگ لهسهر ئهو ماددانه بدات كه لهلایهن ههرێمی كوردستانهوه داوای ههمواركردنهوهی كراوهو پاش پهسهندكردنیشی ئاڕاستهی ئهنجومهنی نوێنهرانی دهكات .
پێشتر د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە PUKMEDIA ی راگەیاندبوو: "هەتا پرۆژە یاسای بودجە هەمواردەکرێتەوە حکومەتی عیراق دەتوانێت وەک مانگەکانی رابردوو بڕێک پارە بۆ حکومەتی هەرێم بە قەرز بنێرێت، لەدوای هەمواری یاساکەش بەپێی ئەو رێککەوتنەی کراوە مانگانە هەرێم پشکی خۆی بۆ دەنێردرێت و ئەو قەرزانەشی کە لایەتی دەتوانرێت بەشێوەی قیستی مانگانە لە پشكەکەی ببڕدرێت".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

