سەرۆک کۆمار و سەرۆکی هەرێم تەئکید لەچارەسەرکردنی کێشەی مووچە دەکەنەوە
عیراق 12:04 PM - 2024-01-14
نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆککۆمار
سەرۆک کۆمار و سەرۆکی هەرێم
سەرۆک کۆمار دکتۆر لەتیف جەمال رەشید لە بەغدا پێشوازیکرد لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەفدی یاوەری.
لەدیدارەکەدا، کە ئەمڕۆ یەکشەممە 14-1-2024 بەڕێوەچو، باس لە بارودۆخی گشتی و دوایین پێشهاتە ئەمنی و سیاسییەکانی وڵات کرا و جەختیان لە گرنگی بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری و هەماهەنگی و هاوکاری کردەوە لەپێناو دابینکردنی خواست و پێداویستییەکانی هاووڵاتیان و باشترکردنی ئاستی بژێوی و خزمەتگوزارییەکان.
سەرۆک کۆمار جەختی کردەوە لەسەر بایەخی چارەسەرکردنی پرسە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان بەپێی دەستور و یاسا، هەروەها پێویستی دابینکردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بەگوێرەی بودجەی پەسەندکراو و یەکلاییکردنەوەی دۆسێی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی دوپاتکردەوە.
هەر لە دیدارەکەدا پێویستی بەردەوامبوونی دیدار و راوێژکردن لەنێوان هەردوولا لەسەر پرسە جێبایەخە هاوبەشەکان و یەکخستنی هەوڵی هێزە سیاسییەکان بۆ پشتیوانیکردنی حکومەت لە بەدیهێنانی کارنامەکەی، بەشێوەیەک کە سەروەریی عیراق و بڕیاری سەربەخۆ بپارێزێت، دوپاتکرایەوە.
لەلایەن خۆیەوە سەرۆکی هەرێم رونکردنەوەیەکی سەبارەت بە ئەنجامەکانی دیدارەکانی لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنە سیاسییەکان لە میانەی سەردانەکەی ئێستایدا بۆ بەغدای پایتەخت خستەڕو، ستایشی رۆڵی سەرۆک کۆماری کرد لە نزیککردنەوەی بۆچوونی لایەنە سیاسییەکان و هەوڵەکانی بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانی هەموو هاونیشتمانیان بە هەرێمی کوردستانیشەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

