ئەمڕۆ زانیاری لەسەر ئەنجامی تانەی هەڵبژاردنی پارێزگاكان ئاشكرادەكرێت
عیراق 01:54 PM - 2024-01-14
PUKMEDIA
لۆگۆی کۆمسیۆن
ئەمڕۆ كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق زانیاری لەسەر ئەنجامی تانەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق ئاشكرا دەكات و وتەبێژی كۆمسیۆنیش دەڵێت: "نزیكەی 300 تانە لەئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دراون".
سەرچاوەیەك لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگەیاند: "بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ 14-1-2024، عەلی فەیسەڵ دەحام ئەمینداری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، نوێترین زانیاری ئاشكرا بكات لەبارەی ئەنجامی تانەی لایەنە سیاسییەكان لەسەر ئەنجامی راگەیەندراوی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق".
جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق بە PUKMEDIA ی رایگەیاند: "تائێستا نزیكەی 300 تانە لەئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق دراون و تانەكانیش بەدەست كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان گەیشتون".
رۆژانی 16 و 18ی 12ی 2023، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق بەڕێوەچوو كە تێیدا یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان یەكەمی كەركوك بوو و هاوپەیمانییەكەی بەناوی هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە، 157 هەزار و 639 دەنگی بەدەستهێنا كە دەكاتە لە 43% ی دەنگەكانی ئەو پارێزگایەو بووە خاوەنی 5 كورسی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

