وته‌بێژی كۆمسیۆن: گه‌ره‌نتی هه‌ڵبژاردنێكی شه‌فاف له‌هه‌رێم ده‌ده‌ین
عیراق 10:45 AM - 2024-01-19
PUKMEDIA
جومانه غه‌لای وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌بات و وته‌بێژی كۆمسیۆنه‌كه‌ش ده‌ڵێت:"گه‌ره‌نتی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و شه‌فاف ده‌ده‌ین".
كۆمسیاران بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بڕیار ده‌رده‌كه‌ن
جومانه غه‌لای وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق به PUKMEDIA ی رایگه‌یاند:" كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان به پێی یاسای هه‌ڵبژاردن له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌بات، هاوكات كۆمسیۆن كۆمه‌ڵێك ڕێنمایی و بڕیار ده‌رده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌و تۆمار‌و ئامێرانه‌ی له‌به‌رده‌ستدا هه‌یه، گه‌ره‌نتی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و شه‌فاف ده‌دات".
"ده‌سته‌ی كۆمسیاران چه‌ندین رێنمایی سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ركردووه، كه‌له بڕگه‌یه‌كی یاساییدا هاتووه، كۆمسیۆن مافی خۆیه‌تی رێكاره پێویسته‌كان بگرێته‌به‌ر بۆ دڵنیابوون له پاك و بێگه‌ردی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها هه‌ژماركردنی ده‌نگه‌كان به هه‌ردوو سیستمی ئه‌لكترۆنی و ده‌ستی ده‌بێت، وه‌ك چۆن له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكاندا په‌یڕه‌و كرا، له‌ئێستاشدا چاوه‌ڕوانی بڕیاری ده‌سته‌ی كۆمسیارانین بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان"، جومانه غولای وایوت.
پشت به‌تۆماری ده‌نگده‌رانی عیراق ده‌به‌سترێت
جومانه غه‌لای ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: " كۆمسیۆن بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان پشت به تۆماری ده‌نگده‌رانی عیراق ده‌به‌ستێت، چونكه پێی وایه تۆمارهكهپاكراوهتهوه له‌ده‌نگی مردو و زیاده‌و هه‌روه‌ها له‌دایكبوانی ساڵی 2006 یش كه بۆ ئه‌مساڵ مافی ده‌نگدانیان هه‌یه زیاد كراون".
له‌چه‌ند رۆژی رابردووش‌دا سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و وه‌فدی باڵای كۆمسیۆنی عیراق له‌هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌و هاوڕابوون له‌باره‌ی دیاریكردنی كاتێكی دیكه بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، چونكه كۆمسیۆن پێیوایه ئه‌و واده‌یه‌ی كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه دیاریی كرابوو بۆ هه‌ڵبژاردن كه رۆژی 25-2-2024 بوو، ناتوانن هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد به‌ڕێوه‌به‌رن.
یه‌كێتی چاوه‌ڕوانی سكاڵاكهیهتی
پێشتریش زیاد جه‌بار سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر مادده‌كانی (1-9-15-22-36)ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان سكاڵایه‌كی پێشكه‌شی دادگای فیدراڵی عیراق كرد، تاوه‌كو له‌رێگه‌ی ئه‌و سكاڵایه‌وه هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان، كار به یاسای ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عیراق بكات، كه ساڵی 1992 له‌لایه‌ن به‌ره‌ی كوردستانییه‌وه ده‌ركراوه، به‌ڵام دوای سێ‌جار دواخستن هێشتا ئه‌و سكاڵایه‌ی یه‌كێتی یه‌كلا نه‌بوه‌ته‌وه‌و بڕیاره له‌كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا دادگای فیدراڵی له‌سه‌ر ئه‌و پرسه كۆببێته‌وه‌و سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش له‌خولی پێنجه‌می په‌رله‌مان چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی سكاڵاكهیهتی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

